10/1/2020 12:04 PM

مێژوو - شۆڕشی ساڵی 1857ـی "هیندستان"


شۆڕشی ساڵی 1857ـی "هیندستان" شۆڕشێکی مەزن بوو کە لە کۆتاییدا شکستی هێنا. ئەم شۆڕشە ئاخێزێک (ڕاسان) بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1857 تا 1858 لە "هیندستان"ـدا دژ بەکۆمپانیای "هیندستانی رۆژئاوایی" کە کۆمپانیایەکی "بەریتانی" بوو و وەک حکومەتێکی دەسەڵاتدار لە لایەن "بەریتانیا"ـوە بەسەر "هیندستان"ـدا حوکمڕانی ئەکرد. شۆڕشەکە لە 1857ـەوە بە شێوەی نافەرمانی نیزامی بەشێک لە سۆپای کۆمپانیا لەشاری "میرۆت"ـەوە دەستی پێکرد کە لە 40 کیلۆمەتری شاری "دلهی" بوو. پاش ئەمە شایەتی پەرە ساندنی ئەم ئاخێزانە ئەبین لە شوێنەکانی‌تر و شارە گەورەکانی "هیندستان" و ئەم شۆڕشە باڵ دەکێشێ بەسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی "هیندستان"ـدا. ئەم شۆڕشە بووە هۆی مەترسییەکی زۆر قورس و بەسام بۆ هێزەکانی "بەریتانیا" و لە ئاکامدا تەنیا بە تێکشکاندنی شۆڕشگێڕان لە ڕیکەوتی 1858 لە "گوالیر" کۆتایی پێهات. لە ڕیکەوتی 1ـی نۆڤامبەری ساڵی 1858ـدا "حکومەتی بەریتانیا" لێبوردنی بۆ گشت ئەو کەسانە دەرکرد کە لە کوشتنی جەماوەر و نیزامییە "بەریتانی"ـیەکان‌دا دەستیان نەبووە. بەڵام ئەم کێشە و دوژمنایەتییە تا ساڵی 1859 کۆتایی پێنەهات. ئەم شۆڕشە بە ناوی جۆراوجۆر ناسراوە بۆ وێنە بە ناوەکانی "سەرپێچی نیزامی"، "سەرپێچی هیندستان" و "شۆڕشی مەزن" و "ملپێچی ساڵی 1857" و "ئاخێزی هیندستان" و "یەکەمین شەڕی سەربەخۆیی" ناوئەبرێت.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved