10/1/2020 12:09 PM

ناساندنی وڵاتان - بەڕازیل


"بەڕازیل" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری فیدرالی بەرازیل" گەورەترین وڵاتە هەم لە "ئەمریکای باشوری" و هەم لە "ئەمریکای لاتین"ـدا. بە بارستایی 8.5 کیلۆمەتری چوارگۆشە و جەماوەرێکی نزیک بە 208 ملوێن کەس، "بەرازیل" لە باری بەرەقاییەوە پێنجەمین وڵاتی گەورەی دنیا و لەباری قەرەباڵغیشەوە پێنجەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری "بەرازیلیا"ـیە و قەرەباڵغ‌ ترین شارەکەشی شاری "سائۆ پائۆلۆ"ـیە. ئەم وڵاتە فیدراڵە پێکهاتووە لە 26 ولایەت و هەرێمێکی فیدراڵ و 5570 شار. گەورەترین وڵاتێکە کە زمانی فەرمییەکەی زمانی "پۆرتگاڵی"ـیە و هەروەها تەنیا وڵاتێکە لە کیشوەری"ئەمریکا"ـدا کە زمانی "پۆرتەگاڵی" هەیە. ئەم وڵاتە هەروەها یەکێک لە جۆراوجۆرترین و ڕەنگاوڕەنگترین وڵاتەکانە لەباری نەتەوەیی و کەلتوورییەوە هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بۆ ماوەی چەندین سەدە جەماوەرێکی زۆر لەسەرانسەری جیهانەوە کۆچیان کردووە و لەم وڵاتەدا نیشتەجێ بوون.
"بەرازیل" کە لە رۆژهەڵاتەوە نووساوە بە دەریای "ئەتلانتیک"ـەوە سنوورێکی دەریایی بە بەرینایی 7491 کیلۆمەتری هەیە. سنوورەکانی وڵاتی "بەرازیل" بۆتە هۆی ئەوەی ببێتە جیرانی گشت وڵاتەکانی‌ تری "ئەمریکای باشوری" جیا لە دوو وڵاتی "ئێکوادۆر" و وڵاتی "چیلی" و نزیکەی 47.3 لە سەدی خاکی ئەم کیشوەرەی گرتۆتە خۆ. رووباری "ئەمازۆنی" وڵاتی "بەرازیل" زۆر دارستانی جۆراوجۆری ناوچە گەرمەسێرەکانی گرتۆتە خۆ و بۆتە ماڵ بۆ شێوەی ژیانی جۆراوجۆر و سیستەمی ئێکۆلۆژی رەنگاوڕەنگ و هەروەها زۆر سەرچاوەی بەهێز و سروشتی تایبەتی هەیە کە بۆتە هۆی ئەوەی زۆر ئاژەڵ و گیانلەبەری جیاواز لەم ناوچەیدا بژین کە لە شوێنی دیکە بەر چاو ناکەون.

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved