10/1/2020 08:47 PM

باوكی هونه‌رمه‌ند ئیهاب تۆفیق گیانی له‌ده‌ستدا

به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا، باوكی هونه‌رمه‌ندی میسری ئیهاب تۆفیق گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ میسر، رۆژی ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ی ماڵی باوكی هونه‌رمه‌ندی میسری ئیهاب تۆفیق كه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ باوكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسره‌وه‌و به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ئاگره‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ نهۆمی یه‌كه‌مه‌وه‌ به‌هۆی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ دروستبووه‌و پاشان ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌.

له‌دوای رووداوه‌كه‌ش هونه‌رمه‌ند ئیهاب تۆفیق گیانله‌ده‌ستدانی باوكی پشتڕاست كرده‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved