له رۆژانی پشووه‌كان خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیيه‌كان به‌رده‌وامن و به‌پێی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له رۆژانی پشووی ساڵی نوێ له 25/12 بۆ 4/1/2020 له نه‌خۆشخانه‌ی شار 13457 كه‌س سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی شار 2338 نه‌خۆش داخڵكراون و 1958 نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و 167 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه‌و 6537 كه‌س سه‌ردانی به‌شی هه‌ناوییان كردووه‌و 715 نه‌خۆش له به‌شی چاو چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه. هاوكات 2136 كه‌س له به‌شی قوڕگ و لوت و گوێ بینراون و چاره‌سه‌ریان پێدراوه‌و 1211 نه‌خۆش له به‌شی شكاوی هه‌بووه‌و 123 حاڵه‌ت له خوده‌ج هه‌بووه‌و 1276 هێلكاری دڵ كراوه‌و 3819 تیشك گیراوه. به‌پێی ئاماره‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی شار 43 حاڵه‌تی برینداری ڕووداوی هاتوچۆو 63 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و 26 حاڵه‌تی برینداری شه‌ڕو یه‌ك حاڵه‌تی برینداربوون به چه‌قۆو یه‌ك حاڵه‌تی برینداربوون به فیشه‌ك تۆماركراوه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان له‌ناو به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی شار بۆ كراوه. خاك - ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure