برایوت چان ئۆچا سه‌رۆك وه‌زیری تایلاند داوای له هاووڵاتیان كرد ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن‌و به‌لوعه‌كان بگرنه‌وه‌و خۆشتنیش كه‌مبكه‌نه‌وه، به مه‌به‌ستی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و بێئاوییه‌ی رووی‌كردۆته باكوور‌و ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه. پێشتریش حكومه‌تی تایلاند رایگه‌یاندبوو، كه ئاوی سوێری ده‌ریا تێكه‌ڵ به ئاوی رووباری چاو فرایا بووه‌و ئه‌و رووباره‌ش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئاوی سازگار بۆ به‌شی زۆری ناوچه‌كانی تایلانده. هاوكات حكومه‌ت ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه بڕیاری‌داوه 100 ملیۆن دۆلار ته‌رخانبكات بۆ لێدانی بیر‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی ئاو، به‌تایبه‌ت كه كێشه‌ی بێئاوی له چه‌ند مانگی داهاتوودا زیاترده‌بێت‌و ره‌نگه تا مانگی حوزه‌رانی داهاتووش به‌رده‌وامبێت. خاك - رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure