12/1/2020 09:34 AM

خاتووە‌كانی وشە‌ و كتێب

شازدە‌یە‌مین كۆڕی «خاتووە‌كانی وشە‌ و كتێب»ی بۆكان بۆ خوێندنە‌وە‌ و شیكاری رۆمانی «ماڵاوایی لە‌ چە‌ك» ی ئێڕنێست ھێمینگوێی نووسە‌ری گە‌ورە‌ی ئەمریكی و براوە‌ی خە‌ڵاتی ئە‌دە‌بی نۆبڵ تە‌رخان كرا. كە تێیدا لەبارەی ئەو رۆمانەوە ژنانی خوێندەوار و چالاكی بۆكان گفتوگۆیەکی تێروتەسەلیان كرد، رۆمانەكەیان شیكردەوە. ئە‌و كۆڕە‌ رۆژی چوارشە‌ممە ھە‌ژدە‌ی بە‌فرانبار لەھۆڵی كۆبوونە‌وە‌كانی كتێبخانە‌ی مە‌ستوورە‌ی كوردستانی بۆكان، بە‌ بە‌شداری کۆمەڵێک خاتوونی ھۆگری ئە‌دە‌ب و كتێب لە‌ بۆكان، ناوچە‌ی موكریان بە‌ڕێوە‌ چوو.
لە‌و كۆڕە‌دا كە‌ لە‌ لایە‌ن خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێبی بۆكانە‌وە‌ بە‌ڕێوە‌ چوو بە‌شێكی زۆر لە‌ خاتوونە‌كان بە‌شداربوون، خوێندنە‌وە‌ و تێبینییە‌كانی خۆیان لە‌سە‌ر لایە‌نە‌ جیاوازە‌كانی رۆمانە‌كە‌ خستە‌ روو.  گرینگترین بابە‌تە‌كانی ئەو کۆڕە بریتی بوون لە‌ : بابە‌تی سۆزداری و پێگە‌ی لە‌ رۆمانی ماڵاوایی لە‌ چە‌ك دا ـ نیشتمان ئە‌بووبە‌كری-  سیمبول و نیشانە‌كانی كاریگە‌ر لە‌  رۆمانی ماڵاوایی لە‌ چە‌ك دا ـ بە‌فرین بزۆرگ مە‌نێش- رە‌نگدانە‌وە‌ی ئە‌وین، كۆمە‌ڵگا و شە‌ڕ لە‌ رۆمانی ماڵاوایی لە‌ چە‌ك دا ـ ژیلا ئیسلامی- دە‌رونشیكاری كە‌سایە‌تییە‌كانی رۆمان و شە‌ڕ، چیمە‌ن حە‌سە‌نزادەـ جێگە‌ و پێگە‌ی ژن لە‌ رۆمانی ماڵاوایی لە‌ چە‌ك دا ـ نە‌سرین مە‌نگوڕـ
ھە‌روە‌ھا کۆمەڵێک لە‌ خاتوونە‌كان لە‌ بە‌شی كۆتایی كۆڕە‌كە‌دا شیكاری خۆیانیان لە‌ لایە‌نە‌ جوداكانی ئە‌و رۆمانە‌ خستە‌ روو.  لە‌ كۆتایی دا« لە‌‌یلا ساڵحی» بە‌ڕێوە‌بە‌ری پلانی برە‌ودان بە ‌خوێندنە‌وە‌ كە‌ لە‌ ژێر ناوی «وشە‌ و كتێب» ناسراوە‌ و زیاتر لە‌ سێ ساڵە لە‌نێو ژنان و منداڵان و مێرمنداڵان دا بە‌ڕێوە‌ دە‌چێ، پلانی داھاتووی ئە‌و كۆڕانە‌ی بۆ ئامادە‌بووان خستە‌ بە‌رباس.
شایانی باسە‌ كۆڕی داھاتووی خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێب وە‌ك ساڵانی رابردوو و لە‌ بە‌رە‌بە‌ری نە‌ورۆزدا بۆ نووسە‌رانی كورد تە‌رخان دە‌كرێ و  كۆڕە‌كە‌ش بە‌ بە‌شداری ھە‌مووان بە‌ڕێوە‌ دە‌چێ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved