12/1/2020 09:16 PM

كۆمپانیای عەلی بابا رۆبۆت بەڕێوەی دەبات

(60) ملیۆن ڕۆبۆت كارەكانی یەكێك لە كۆگاكانی سەر بە گەورە كۆمپانیای (عەلی بابا)ی چین بەڕێوەدەبەن.

وتەبێژی كۆمپانیای عەلی بابا سەبارەت بەو كارەی ڕۆبۆتەكان دەڵێت: ئەو ڕۆبۆتانە كارێكی زۆر گەورە دەكەن و ڕۆڵی سەرەكییان هەیە لە بەرەوپێشچوونی كۆمپانیاكەدا بەوەی توانیویانە بەرهەمی كۆمپانیاكە بەڕێژەی (%300) بەرزبكەنەوە.

وتیشی: كاتێك داوای كەلوپەلێك دەكرێت لە كۆمپانیا، ئیدی داواكار كەسێك بێت یان كۆمپانیای گەورە بێت ئەوا ڕۆبۆتەكان بێ هیچ خەوشێك ئیشەكانی خۆیان ڕادەپەڕێنن.

ئەوەی جێگای سەرنجە، ڕۆبۆتەكان شوێنی كاڵایەكی دیاریكراو لەنێو نزیكەی (32) هەزار ڕەفەدا دیاری دەكەن، ئەوەی لەسەر كارمەندە مرۆڤەكانیشە تەنها پێچانەوەو ناردنی كاڵاكەیە بۆ شوێنی مەبەست.

لەو كۆگایەدا هەندێك لە ڕۆبۆتەكان توانای هەڵگرتنی ئەو كەلوپەلانەیان هەیە كە كێشیان (500) كیلۆگرامە. هەریەك لە ڕۆبۆتەكانیش سیستمێكی ڕێنماییكردنی پێوەیە كە بە (لەیزەر) كاردەكات بۆ ڕێگریكردن لە بەریەككەوتنی ڕۆبۆتەكان لەناو خۆیاندا.

هەروەها كاتێك ڕۆبۆتێك پاترییەكەی ڕوو لە تەواوبوون دەكات خۆی دەگەیەنێتە وێستگەی تایبەت بە بارگاویكردن.

ئەوەی ئەو ڕۆبۆتانە دەیكەن لەو كۆگایەدا ڕاییكردنی (70%)ی كاروباری ناو كۆگاكەیەو ئەوەی تریش لەڕێگەی دەستی مرۆییەوە ئەنجامدەدرێت.

پسپۆڕانیش لەو بڕوایەدان ڕەنگە لە داهاتوودا زۆربەی كۆمپانیا گەورەكانی چین وەك كۆمپانیای عەلی بابا پشت بە ڕۆبۆت بەستن بۆ یارمەتیدانیان لە زیاتركردنی بەرهەمەكانیان.


خاك - س: Ghadi news





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved