12/1/2020 09:28 PM

سلێمانی.. نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجامدرا

لە شاری سلێمانی لەلایەن تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجامدرا بۆ نەخۆشێك، ئەویش نەشتەرگەری لابردنی میزەڵدان و دروستكردنەوەی بوو لە ریخۆڵەی كە نەخۆشەكە توشی شێرپەنجە ببوو و بەهۆیەوە میزەڵدانی لابرا.

د.دڵشاد حەمە خورشید پزیشكی پسپۆڕی گورچیلەو میزو میزەڕۆو ئەو پزیشكەی نەشتەرگەرییەكەی ئەنجامدا  تیشكی خستەسەر ئەو نەشتەرگەرییەو رایگەیاند: ئەوە جۆرە نەشتەرگەرییەكی گەورەو دەگمەنەو ماوەی چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت و زیاتر بۆ ئەو كەسانە ئەنجامدەدرێت كە دەماری میزەڵدانیان نەخۆشەو كاریگەری لەسەر گورچیلەكانیان دروستدەكات.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved