بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانتدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكه‌یت، پزیشكانی بواری ده‌روونی باس له دوو خاڵی زۆرگرنگ ده‌كه‌ن، سوپاسگوزه‌ران و باری ته‌ندروستییه‌كی باش ئه‌و دوو خاڵه سه‌ره‌كیانه‌یه له ژیاندا، بۆ ئه‌وه‌ش مرۆڤه‌كان پێویسته لێی به‌ئاگابن تا هه‌ست به به‌خته‌وری بكه‌ن. پزیشكانی بواری ده‌روونی ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی تریش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا به‌خته‌وه‌ر بن، ئه‌وانيش: 1- گرنگی به راگرتنی پاكوخاوێنی بده له‌ناو ماڵ و ده‌وام، بۆ ئه‌وه‌ی مێشكت هه‌ست به ئارامی بكات. 2- هه‌وڵبده له سه‌رده‌مدا بژیت و سوپاسگوزه‌ران بیت بۆ ئه‌وه‌ی كه له ژیاندا بوویت به خاوه‌نی، په‌شیمانی و بیركردنه‌وه له ژیانی رابردوودا باكی نیه. 3- بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ بكه‌یت، گرنگی به دروستكردنی به‌رنامه بده له ژیاندا، به‌وشێوه‌یه دواناكه‌ویت و به‌ئاگایت له‌وانه‌ی له ژیانتدا رووده‌دات. 4- گرنگی به دابینكردنی كاتی گونجاو بده له ژیانی رۆژانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به ئاره‌زووه‌كانت بده‌یت له ته‌نیشت ده‌وامكردندا. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure