13/1/2020 02:06 PM

جیهانی خوێندنەوە هەنگاوە کردارییەکانی بە کولتووکردنی خوێندنەوە



بڕیارە هەفتەی ئایندە لێکۆڵەری ئەدەبی "ئارام سدیق" نوێترین کتێبی خۆی بەناوی "جیهانی خوێندنەوە؛ هەنگاوە کردارییەکانی بە کولتووکردنی خوێندنەوە" بڵاو بکاتەوە
لەبارەی کتیبەکەوە لە پێشکییەکەیدا هاتووە: "ئەم کتێبە لە سێ بەش پێک دێت، کە بەشی یەکەم تەرخانە بۆ هەنگاوە کردارییەکانی بەکولتوورکردنی خوێندنەوە لە چوار قۆناغی جیادا، کە ئەوانیش (پەروەردە، خێزان، کۆمەڵگە و میدیا)ن، هاوکات بە شێوەیەکی ورد و کرداری هەموو ئەو هەوڵانە خراونەتە ڕوو کە بە شێوەیەکی پراکتیکی هەنگاون بۆ بەکولتوورکردنی خوێندنەوە. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو "بەشی دووەم تەرخانە بۆ پەیوەندیی مرۆڤ و کتێب، کە تێیدا تیشک خراوەتە سەر کاریگەریی کتێب لەسەر مرۆڤ. بەشی دواتر تەرخان کراوە بۆ پەیوەندیی خوێنەر و جیهان و لە ڕێی چەند وتارێکەوە چەشنەکانی خوێنەر و کاریگەرییی خوێنەر و گرنگیی خوێندنەوە خراوەتە ڕوو..."
دوو ساڵ لەمەبەر ئەم نووسەرە کتیبێکی دیکەی بەناونیشانی "چۆن خوێندنەوە بکەین بە کولتوور" بڵاوکردەوە، کە تێیدا هەنگاوەکانی بە کولتوورکردنی خوێندنەوەی تێدا خستبووەڕوو.
خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved