13/1/2020 02:27 PM

دەستەی كوردستانی وادەی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی ڕاگەیاند

دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی وادەی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی ڕاگەیاند بە هەردوو شێوازی حکومی و پاڕالێل

مەرج و ڕێنمایەکانی پێشکەشکردن:

١. تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی پێشکەشکار ڕەچاو ناکرێت بۆ پێشکەشکردن، واتە هە پێشکەشکارێک تێکڕای نمرەکەی (٥٠٪) بێت ئەوا مافی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی هەیە لە دەستەی کوردستانی

٢. مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی لە لایەن لیژنەی زانستی لە دەستەی کوردستانی دیاری دەکرێت

٣. ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە ڕێکەوتی (٥/١/٢٠٢٠) ی دەستپێدەکات تاکو دەوامی فەرمی ڕێکەوتی (٢٦/١/٢٠٢٠) بەردەوام دەبێت

٤. تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی ڕێکەوتی (٢/٢/٢٠٢٠) کاتژمێر (١٠) ی سەر لە بەیانی ئەنجام دەدرێت

٥. بۆ زانینی بابەتەکانی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی، سەردانی ئەم بەستەرە بکە

٦.   تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە سەر (سی) نمرە  دەبێت و تاقیکردنەوەکە لە دەستەی كوردستانی ئەنجامدەدرێت

٧. بوارەکانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی بریتین لە:


- بایۆلۆجی

- ئای تی

- بایۆکیمێستری

- جیۆلۆجی

- ئیکۆلۆجی

- کارگێڕی کار

٨. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە مەرج و ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی (مەرجی تێکڕای کۆنمرە  - مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی - مەرجی توانستی زانستی - مەرجی تەمەن و خزمەت)، سەردانی ئەم بەستەرە بكە

پێشکەش کردن تەنها لە ئۆفیسی پەیوەندیەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە دەستەی كوردستانی دەبێت.

دوا کات بۆ پیشکەشکردن بەرواری (٢٦/١/٢٠٢٠) دەبێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved