13/1/2020 03:21 PM

پاشاکانی ئاسمان؛ 5 بەهێزترین هێزی ئاسمانیی ئێستای جیهان

ویلایەتە یەکگرتووەکان/ هێزی ئاسمانی
گرنگترین هێزی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێزی ئاسمانییەکەیەتی کە پێی ئەگوترێ USAF و بەرپرسی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتەیە، هەر لە هاویشتنی مووشەکی بالستیکەوە هەتا ناردنی کەشتی ئاسمانیی بۆ بۆشایی ئاسمان. ئەم هێزە خاوەنی زیاتر لە 5,600 فڕۆکەی شەڕکەرە و 312,000 کەس لەم بەشەدا چالاکن.

ویلایەتە یەکگرتووەکان/ هێزی دەریایی و چەکدارە تایبەتەکان
هێزی دەریایی و چەکدارە تایبەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەهۆی گەورەیی و هێزەکایانەوە لەگەڵ یەک، دووەهەمین هێزی ئاسمانی جیهان پێک دێنن، خاوەنی زیاتر لە ٣٧٠٠ فڕۆکەی جۆربەجۆرن. لەم رێژەیە، 1,159 دانەیان فڕۆکەی شەڕکەر و 133 دانەیان فڕۆکەی هێرشبەر و 172 دانەیان فڕۆکەی چاوەدێری و 247 دانەیان فڕۆکەی گواستنەوە و 1,231 دانەیان کۆپتەرن.

روسیا

پاش رووخانی یەکیەتی سۆڤیەت، بەشێکی زۆر لە هێزی ئاسمانیی ئەم زلهێزە جیهانییە کەوتە بەردەستی روسیا و دەیان ساڵە لەم میراته گەورەیه چێژ وەردەگرێت. روسیا بەگشتی خاوەنی 1500 فڕۆکەی شەڕکەر و 400 دانه کۆپتەری سەربازییە. ئەم میراتە تا رادەیەک کۆن بوون و بەشێوەیەکی ئەوتۆ نوێژەن نەکراوەتەوە، بەڵام هێزی ئاسمانی روسیا سیستەمی کۆنتڕۆڵی بۆمبهاوێژی ئەتۆمی لەبەردەستداتە.

چین
سوپای رزگاریدەری گەلی چین لە دوو هێزی ئاسمانی پێک هاتووە. یەکەم هێزی ئاسمانی و دوووەم هێزی ئاسمانیی هێزی دەریایی. ئەم دوو بەشە بەگشتی خاوەنی 1321 فڕۆکەی شەڕکەر، 134 بۆمبهاوێژی قورس و فڕۆکەی گەیاندنی سووتەمەنی و هەروەها 29 دانه فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی خێرایە. سوپای چین هەروەها خاوەنی 700 دانه کۆپتەری شەڕکەرە کە زۆرینەیان لەباری تەکەنەلۆجیاوە لە ئاستێکی مامناوەنددان.

ژاپۆن
ژاپۆن لە پلەی پێنجەمی ئەم لیستەدا جێگیر بووە و خاوەنی زیاتر لە 300 فڕۆکەی شەڕکەرە. ئەم وڵاتە باشترین و پێشکەوتووترین فڕۆکە شەڕکەرەکانی لەئەمریکا کڕیوە و بەشێک لەم فڕۆکانه کە لەدەیەی 1980ـدا کڕدراون بریتین لە: 223 فڕۆکەی شەڕکەری F-15 یەک فڕۆکەکان و دوو فڕۆکەوانی DJ.

 

سەرچاوە: nationalinterest

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved