13/1/2020 05:26 PM

بیروزەینی ژنان باشترە یان پیاوان؟

کاتێک باسی بیروزەین ئەکرێ، پێدەچێ ژنان هێزێکی تایبەتیان لەم بوارەدا هەبێت و هرگیز هیچ شتێک لەیاد ناکەن. ژنان بەباشی لەیادیانه کێ چی گوت، هاوسەرەکەیان جلەکانی لەکوێ داناوە و 3 مانگ لەمەوبەر لە رێستۆرانت چ خواردنێکیان خواردووە. زانستیش سەلماندوویەتی کە ژنان لەم بارەیەوە تواناییەکی سەیەروسەمەرەیان هەیە. دەروونناسان بۆیان دەرکەوتووە کە سیستەمی پاشەکەوتی زانیاری لە مێشکی ژن و پیاودا هاوشێوە نین. ژنان رووداوەکانیان بەباشی لەیاد ئەمێنێت و هەر بۆیە ئەتوانن بەباشی کەسەکان، شوێنی کەلوپەلەکان و ئەو گفتوگۆیانەی کە بوویانە بهێننەوە یادیان.
بۆ سەلماندنی ئەم گریمانەیە، توێژەران ئەنجامی 617 توێژینەوەیان تاوتوێ کرد . ئەم توێژینەوانه لە 1973ـەوە دەستیان پێکردووە و بەگشتی 1/2 ملیۆن کەس لەم توێژینەوەیەدا خراونەتە بەر تاقیکاری. توێژەران بەو ئاکامە گەیشتن کە ژنان لەباری پاشەکەوت کردنی زانیاری کەلامییەوە تواناییەکی باشیان هەیە. ژنان باشتر ئەتواننقسە، پەپام، گفتوگۆ و فیلمەکان بهێننەوە یادیان. توێژەران تاقیکارییەکی دیکەشیان ئەنجامدا. ئەوان بەماوەی 3 هەفتە دەقێکیان بۆ بەشداربووانی توێژینەوەکە نارد و  لەو دەقەدا داوایان لێ کرا، 30 خولەکی رابردووی خۆیان وەسف بکەن. ژنان زیاتر ئەو شتانەیان لەیاد مابوو کە کۆماڵایەتی‌تەوەر بوون. ژنان بەبەراورد لەگەڵ پیاوان، زیاتر سەرنجی مرۆڤەکان، هەستەکان و گفتوگۆکانیان ئەدا.
بەم حاڵەوە، پیاوانیش کۆمەڵێک تواناییان هەیە. توێژەران بەو ئاکامە گەیشتن کە پیاوان باشتر ئەتوانن وێنە خەیاڵییە بهێننەوە یادیان و لەدۆخێکدا لە ئاراستە جوگرافییەکان روون نییە، باشتر ئەتوانن ئاراستەکان بدۆزنەوە. هەروەها دۆزینەوەی ناوونیشان و شوێنەکان بۆ پیاوان ئاسانترە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved