13/1/2020 08:45 PM

وەزیری كارەبا: كارەبا زیادی كردووە

وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند: 500 مێگاوات كارەبا زیادی كردووەو 75 مێگاوات كارەباش لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنرێت، دەشڵێت: پێوەری زیرەك دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری سەر فیدەرەكان و سەرەمحاویلە.

كەمال محەمەد وەزیری كارەباى هەرێم لەكاتی سەردانیدا بۆ سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی حكومی، ئاماژەی بە دۆخی كارەبای هەرێم كردو رایگەیاند: ئەمساڵ 500 مێگاوات كارەبا بەرهەمهێنان زیادی كردووەو پلانیشیان هەیە بۆ زیاتركردنی بەرهەمهێنانی كارەباو لەو چوارچێوەیەدا 50 مێگاوات لە گەرمیان بەرهەمدەهێنرێت و بەو نزیكانەش لە وزەی تیشكی خۆر 75 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن كە 25 مێگاواتی بۆ هەر پارێزگایەكی هەرێم دەبێت.

وەزیری كارەبای  لەبارەی پێوەری زیرەكەوە، رایگەیاندووە: پرۆژەكە بە ڕێكوپێكی بەڕێوەدەچێت و لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 42 هەزار پێوەر دانراوەو پرۆژەكەش یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری سەر فیدەرەكان و سەرە محاویلەو تەعریفەو نرخی كارەباش ناگۆڕدرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved