14/1/2020 01:31 PM

کەسایەتییەکان-تۆنی بلێر

"ئانتۆنی چارلز لیمتۆن بلێر" سیاسەتمەدارێکی "بەریتانی" بوو وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتی "بەریتانیا" لە ساڵی 1997 تا ساڵی 2007 خزمەتی کرد و هەروەها رێبەری پارتی کریکارانی "بەریتانیا" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1994 تا ساڵی 2007.
ئەو کە لە "ئیدێنبێرگ" لەدایکبوو باوکی کەسێکی پارێزەر و کەسایەتییەکی ئاکادمیک بوو. پاش ئەوەی ناونووسی لەزانکۆی "فیتێز" کرد، "بلێر" رۆیشت بۆ زانکۆی "ئۆکسفۆرد" و لە ساڵی 1975ـدا لە لقی یاسا دەرچوو و پاش ئەمەش دەستی کرد بە پرۆڤە لەم لقەدا. "بلێر" پاش ئەوە تێکەڵ بە سیاسەتەکانی پارتی کرێکاران بوو و لە ساڵی 1983ـدا بووە کەسایەتی هەڵبژاردەی پارلمان. ئەو کاتێک تێکەڵ بە سیاسەتەکانی "باڵی چەپی" پارتی کرێکاران بوو لەڕاستیدا بوو بە کەسایەتییەکی بەرهەڵستی سیاسەتە سەرەکییەکانی پارلمانی "بەریتانیا" ئەو بوو بەکەسایەتی سەرەکی ئەم پارتە و لە پارلماندا کورسی پێشەوەی پێ‌ بەخشرا و لە ساڵی 1992 بوو بە سێبەری سەرۆکی ناوخۆ. "بلێر" بووە رێبەری ئۆپۆزۆسیۆن و لە هەلبژاردنەکەی خۆیدا وەک رێبەری پارتی کرێکاران لە ساڵی 1994 واتە رێک پاش مردنی کەسی بەر لەخۆی یانی "جان سمیت" هاتە سەرکار. لەژێر دەسەڵاتی "بلێر"ـدا، پارتەکەی ئەو لە دەستەواژەی "کرێکاری نوێ" کەڵکیان وەرئەگرت بۆ ئەوەی جیاوازی خۆیان لەگەڵ سیاسەتەکانی پێشووی پارتی کرێکاران و چەمکەکانی نەریتی سۆسیالیسم نیشان بدەن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved