14/1/2020 01:45 PM

مێژوو-زێڕی کالیفۆرنیا

شوێن زێر کەوتن لە "کالیفۆرنیا" رووداوێک بوو کە پاش ئەوەی لە ساڵی 1848ـدا "جەیمز مارشاڵ" لە "ساتێر میل"ـی سەر بە ویلایەتی "کالیفۆرنیا" زێڕی دۆزییەوە دەستی پێکرد. بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بووە هۆی ئەوەی نزیکەی 300000 کەس لە ویلایەتەکانی‌ تر و لە دەرەوەی وڵاتەوە هوروژم بێنن بۆ ویلایەتی "کالیفۆرنیا" بۆ دۆزینەوە زێڕ. هێرش هێنانی زێڕ بۆ ناو بازاری ئابووری "ئەمریکا" بووە هۆی دووبارە زیندوو بوونەوەی هەلومەرجی ئابووری ئەم وڵاتە و لەدوای ئەمەش‌ بوو بەهۆی زیاتر بوونی جەماوەری نیشتەجێی "کالیفۆرنیا" لە ساڵی 1850ـدا. هوروژمی ئەو جەماوەرە زۆرە بۆ "کالیفۆرنیا" پاش ماوەیەک بووە هۆی ئەوەی جەماوەری خۆجێی "کالیفۆرنیا" بەهۆی جۆراوجۆرەوە وەک نەداری و برسییەتی و نەخۆشی و جینۆسایدەوە زۆر بەخێرایی لەکەمی بدەن. کاتێک ئەم هەڵاوهەنگامەیە نەما، "کالیفۆرنیا" لە شوێنێکەوە کە زۆربەی دانیشتووەکانی جەماوەری "مەکسیکی" بوون بوو بەشوێنێک کە یەکێک لە دوو پەرلمانتاری خۆی واتە "جان فرێمۆنت" بتوانی خۆی ناوزەد بکات بۆ هەڵبژاردنی "پارتی کۆماری" لە ساڵی 1856ـدا.
کاریگەری "هوروژمی زێڕ" زۆرقورس و حاشاهەڵنەگر بوو. هەموو پێکهاتەکان کۆمەڵگا لەژێر ئەم هێرشەدا تووشی بشێوی هات و بووە هۆی ئەوەی زۆربەی دانیشتووانی ئەم شوێنە لە ژێر هێرشی ئەو کەسانەی کە بەشوێن زێڕ‌دا ئەگەڕان ماڵیان جێ بهێڵێن و خاکەکەیان داگیر بکرێت و ژمارەی جەماوەری خۆجێی ئەم شوێنە بە ڕادەیەکی زۆر کەم بگات. هەندێک لەم جەماوەرە هێرشبەرە بریتی بوون لە کەسانێک کە لە دەرەوەی "ئۆرێگان"ـەوە هاتبوون و هەندێکیان لە دورگەی "ساندڤیچ"ـەوە هاتبوون و دواهەمین جەماوەریش لە ساڵی 1848ـدا لە "ئەمریکای لاتین"ـەوە هاتن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved