14/1/2020 01:47 PM

ناساندنی وڵاتان-کوریای باشوور

"کوریای باشوور" وڵاتێکە لە "ئاسیای رۆژهەڵاتی"ـدا کە پێکهاتووە لە بەشی باشووری نیمچە دورگەی "کوریا" و سنوورێکی خاکی هاوبەشی لەگەڵ "کوریای باکوور" هەیە. ناوی "کوریا" لە وشەی "گۆگۆرییۆ"ـوە وەرگیراوە کە کاتی خۆی دەسەڵاتێکی زۆر زلهێز بووە و بەسەر زۆربەی ئەو ناوچەیەدا حوکمرانی کردووە و گەر بەوردی بمانەوێ باسی ئەو شوێنانە بکەین کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەودا بوون بریتین لە "نیمچە دورگەی کوریا" و "مانچۆریا" و بەشێک لە ناوچەی رۆژهەڵاتی "روسیا" و بەشی ناوەندی "مۆنگۆلیا". پایتەختی ئەم وڵاتە شاری "سیئول"ـە کە شارێکی زۆر گەورەیە و نزیکەی نیوەی جەماوەری "کوریای باشوور" لەم شارەدا نیشتەجێن کە بریتییە لە نزیکەی 51 ملوێن کەس و جگە لە مانەش "سیئول" چوارەمین شاری گەورەی بازرگانی جیهانە. مێژووی نیشتەجێ بوونی جەماوەر لە نیمچە دورگەی کوریا ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی زۆر کۆن. یەکەمین پاشای ئەم وڵاتە لە نووسراوە "چین"ـییەکان‌دا ناوی هاتووە و ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 7 بەر لە زایین. پاش یەکگرتنەوەی سێ هەریمی کوریا واتە "سیلا" و "بالهائی" لە کۆتایی سەدەی 7 بەر لەزایین "کوریا" لەژێر حوکمڕانی زنجیرەی "گۆرییۆ" و "جۆسۆن"ـدا توانی بەسەر ئەم سێ وڵاتە ڕابگات. ئیمپراتۆرەکانی دواتری "کوریا" بوونە بەشێک لە ئیمپراتۆری "ژاپۆن" لە ساڵی 1910ـدا. پاش شەڕی جیهانی دووهەم "کوریا" دابەشکرا بەسەر دوو بەشی "سۆڤێتی" و "ئەمریکی"ـدا کە دواتر بوو بە "کۆماری کوریا" لە ساڵی 1948ـدا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved