14/1/2020 04:12 PM

هەندێک لە ئەندامەکانی جەستە کە کەمتر ئاگاداریان لێ ئەکەین

پشتگوێ خستنی ئاگاداری کردن، شۆردن و پاککردنەوەی هەندێک لە بەشەکانی جەستە ئەتوانێ ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی جیددی. ئەگەر دەستەکانمان نەشۆین تووشی نەخۆشییەکانی سیستەمی هەناسەدان و سکچوون ئەبین. بەڵام دەستەکان بەردەوام ئەشۆرێن و ئەم کێشانە کەمتر روو ئەدات. هەندێک لە بەشەکانی جەستە هەن کە لەیادی ئەکەن پاکی بکەنەوە یان ئاگاداری بکەن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان ئەکەین.

ناوک
بیرتان لەوە کردۆتەوە کە تا ئێستا چەند جار ناوکتان بەباشی پاک کردۆتەوە؟ لەڕاستیدا ئەم بەشە لەجەستە زۆر جار پاک ناکرێتەوە. بەگوتەی توێژەران ناوک شوێنی جێگیربوونی 67 بەکتریای جۆربەجۆرە. کەوابوو لەکاتی حەمام کردندا ئەم بەشە لەیاد مەکەن و بەباشی پاکی بکەنەوە.

زمان
جگە لە ددان، زمانیش پێویستی بە ئاگاداری و پاککردنەوە هەیە. زایان باس لەوە ئەکەن کە پاککردنەەوەی بەردەوامی زمان ئەتوانێ بەرگری بکات لە کۆبوونەوەی ئەو مایکرۆبانەی لە هۆکاری سەرەکیی خورانەوەی ددانن. کەوابوو هەوڵ بدەن لەگەڵ شۆردنی ددان، بە فڵچەیەکی نەرم زمانیشتان پاک بکەنەوە.

پشت گوێچکە
هەموومان گوێچکەمان پاک ئەکەینەوە، بەڵام زۆ جار پاککرنەوەی پشتەوەی گوێچکە لەیاد ئەکەین. پاک نەکردنەوە ئەم بەشە بۆنێکی ناخۆش بەرهەم ئەهێنێت و هۆکارێکیشە بۆ ئازارەکانی پێست. کەوابوو هەوڵ بدەن بەئاوی گەرم و سابوون ئەم بەشەش پاک بکەنەوە. خاتوونەکانیش واباشە بەر لەخەوتن گوارەکانیان لەگوێچکەیان بکەنەوە.

جومگەکان

ئازای جومگە یەکێک لەباوترین کێشە تەندروستییەکانە. جومگەکان پێویستیان بەئاگاداری تایبەت هەیە و بەخواردنی خۆراکی گونجاو کە خاوەنی "کۆلاژن"ـن تەندروستی ئەم بەشە گرنگەی جەستە گەرانتی بکەن. شیرەمەنییەکان کە خاوەنی کالیسیۆمن ئەتوانێ ئێسک و جومگەکان بەهێز بکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved