14/1/2020 04:46 PM

تایبەتمەندییەکانی گالێکسی S20 ئۆڵترا خرایە روو؛ 16 گێگابایت رام!

لە هەفتەکانی رابردوودا بەشێکی زۆر لەو زانیاریانەی کە سەبارەت بە مۆبایلەکانی زنجیرەی S20ـن خرانه روو. لەئێستاشدا تایبەتمەندییەکانی سامسۆنگ گالێکسی S20 ئۆڵترا لە جیهانی مەجازیدا بڵاوبۆتەوە. پێدەچێ وەشانی سەرەکی ئەم مۆبایلە خاوەنی بیرگەی 128 گێگابایتی و رامێکی 12 گێگابایتی بێت.بیرگەی ئەم مۆبایلە جگە لە 128 گێگابایت، لە دوو جۆری 256 و 512ـشدا پێشکەش ئەکرێت. هەڵبەت ئەم مۆبایلە بیرگەی دەرەکی microSDـشی لەسەر جێگیر ئەبێت.
بەپێی نوێترین زانیارییەکان، سامسۆنگ گالێکسی S20 ئۆڵترا لە وەشانی 16 گێگابایت رام/ RAMدا رەوانەی بازاڕ ئەکرێت. هێزی ئاڵاهەڵگرەکەی داهاتووی سامسۆنگ لەڕێگای سنەپدراگۆنی 865ـەوە دابین ئەبێت کە ئەتوانێ سیستەمی پەیوەندیگرتنی 5Gـش سەپۆرت بکات.
گالێکسی S20 ئۆڵترا تەنها مۆبایلی زنجیرەی S20ـە کە هەستەوەری سەرەکی کامێراکەی 108 مێگاپیکسڵە. باقی بەشەکانی کامێرای سەرەکی ئەم مۆبایلە بریتین لە: هەستەوەری 48 مێگاپیکسڵی کە ئەتوانێ تا 10 بەرابەر دیمەنەکان زووم/ Zoom بکات و هەستەوەری 12 مێگاپیکسڵی UltraWide.
وزەی ئەم سیستەمە لەلایەن پیلێکی 5000 میلی ئەمپێرییەوە دابین ئەبێت کە شەحنکەرەوەیەکی 45 "وات"ـی سەپۆرت ئەکات و ئەتوانێ لە ماوەی 74 خولەکدا مۆبایلەکە تا 100٪ شەحن بکاتەوە. بڕیارە کۆمپانیای سامسۆنگ لە 11ـی فێبرییەدا پەردە لە گالێکسی S20 ئۆڵترا لابدات.

 

سەرچاوە: 9to5google

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved