نوێترین به‌رهه‌می شاعیر عه‌بدوڵڵا عه‌باس به ناوی هه‌ڵچوونی رۆح بڵاوكرایه‌وه. شاعیر له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: هه‌ر داهێنانی به نووسین ئیقاعی موسیقی له‌خۆی گرتبێت و به‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهێنه‌ره‌وه بگه‌یه‌نێت به خوێنه‌ر به لای منه‌وه ئه‌و شیعره. ده‌شنووسێت: شیعر پیشه‌یه‌ك نییه وه‌ك هه‌ر كارێكی ڕۆژانه، به‌ڵكو شیعر هه‌ڵچوون و دڵه‌ڕاوكێیه له ناخی سۆز‌و هه‌ستی مرۆڤێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه به‌هره‌و توانای ده‌ربڕینی هه‌یه. ئه‌م دیوانه له دوو به‌ش پێكهاتووه، به‌شێك له شیعره‌كان به زمانی كوردییه‌و به‌شه‌كه‌ی تریش به زمانی عه‌ره‌بییه. شاعیر یه‌كه‌مین شیعری خۆی به ناوی نامه‌یه‌ك بۆ مه‌حمود ده‌رویش له ڕۆژنامه‌ی هاوكاری له ساڵی 1970 بڵاوكردۆته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure