14/1/2020 10:27 PM

جۆكەر پاڵێوراوە بۆ 11 خەڵات

فیلمی بەناوبانگی جۆكەر پاڵێوراوی 11 خەڵاتی 92هەمین فیستیڤاڵی فیلمی ئۆسكارە. 

فیلمی جۆكەر لە ساڵی 2019 بە دەرهێنەری تاد فلیپس لە سینەماكانی جیهاندا نمایشكراو زۆرترین داهاتی هەبووەو ریكۆردی چەندین فیلمی بەناوبانگی جیهانی شكاندووە.

ئەم فیلمە چیرۆكی كۆمیدیایەكی شكستخواردووە كە دواتر ئیلهامێكی شۆڕشگێرانە دژی فەرهەنگی دەوڵەمەندەكان لەخۆی دەگرێت.

لە ساڵی 2019 خەڵاتی شێری ئاڵتونی فینیسایی بەدەستهێناوەو بەپێی بۆچوونی زۆرێك لە سینەماسازان باشترین فیلمی جۆكەری مێژووی سینەمایە. 

خاك - ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved