به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری كۆمپانیاكان ده‌كاته‌وه كه تا رۆژی پێنجشه‌ممه 30/1/2020 سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری بكه‌ن. ده‌قی ئاگادارییه‌كه.. تایبه‌ته به كۆمپانیاكان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به‌نیازن هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه بگوازنه‌وه بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2020، كه‌وا به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیاكان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری پارێزگاكانیان و ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ئه‌مساڵ و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت. بۆ ئاگاداریتان واده‌ی پێشكه‌شكردن له رۆژی چوارشه‌ممه 15/1/2020ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له كۆتایی ده‌وامی رۆژی پێنجشه‌ممه 30/1/2020 كۆتایی دێت. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره. هاوپێچی وێنه‌كان: 1. مه‌رج و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان 2. وێنه‌ی فۆرمی مۆڵه‌تی كۆمپانیا خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure