14/1/2020 10:32 PM

ئاگاداریيه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج عومره‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری كۆمپانیاكان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا رۆژی  پێنجشه‌ممه‌ 30/1/2020 سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری بكه‌ن.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌..
تایبه‌ته‌ به‌ كۆمپانیاكان
ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌نیازن هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2020، كه‌وا به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیاكان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری پارێزگاكانیان و ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ئه‌مساڵ و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت.
بۆ ئاگاداریتان واده‌ی پێشكه‌شكردن له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15/1/2020ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ كۆتایی ده‌وامی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30/1/2020 كۆتایی دێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌.


هاوپێچی وێنه‌كان:
1. مه‌رج و به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان
2. وێنه‌ی فۆرمی مۆڵه‌تی كۆمپانیا

خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved