"جۆزێف برۆز تیتۆ" کە بەشێوەی گشتی بە"تیتۆ" ناو ئەبرێت، شۆڕشگێڕێکی کۆمۆنیستی "یوگسلاڤی" بوو. ئەو هەروەها کەسێکی سیاسەتمەداربوو و لەماوەی ساڵەکانی 1943 تا 1980 زۆر رۆڵی جۆراوجۆری بینی. لەماوەی شەڕی جیهانی دووهەمدا رێبەری پارتیزانەکان بوو و زۆربەی جار ئەم پارتیزانانە وەک جددی ترین و بەرچاوترین بزاڤی خۆراگری لە ئەوروپای داگیرکراودا ناو ئەبرێت. هەرچەند ماوەی سەرۆک کۆماری ئەو لە لایەن زۆریەک لە رەخنەگرانەوە رەخنەی لێگیراوە و وەک سەردەمی سەرکوتی جەماوەری رکابەر سەیر کراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی "تیتۆ" وەک دیکتاتۆرێکی بەرەحم و بە بەزەیی ناو ئەبرێت. ئەو کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو چ لەناو "یوگسلاڤیا" و چ لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە. ئەو وەک یەکێک لەو کەسایەتیانە سەیر ئەکرێت کە بووە هۆی یەکگرتوویی لەناو "یوگسلاڤیا" و هەروەها سیاسەتەکانی ناوخۆی پتر وەک سیاسەتی ئاشتیخوازانە سەیر ئەکرێت کە بووە هۆی ئەوەی نەتەوە جۆراوجۆرەکان لەناو وڵاتدا بتوانن بە تەبا و ڕەبایی لەگەڵ یەکتردا بژین. ئەو کاتێک بووە کەسێکی بەرچاوتر کە وەک سەرۆکی بزاڤی "نا یەکگرتوو" لە پەنا کەسانێکی تر وەک "جەواهر لال نەهرۆ" لە "هیندستان" و "جەماڵ عەبدول ناسر" لە "میسر" و "کوامێ نکرۆما" لە "غەنا" سەیرکراوە. "برۆز" لە باوکێکی "کرۆڤاتی" و دایکێکی "سلۆڤانی" لەگوندی "کۆمرۆڤیچ" کە بەشێکە لە وڵاتانی "نەمسا- مەجارستان" لەدایکبوو. ئەو لە بەشی سەربازییدا ناونووسی کرد و زۆر زوو بوو بە کەسێکی ناسراو و گەنجترین موقەدەمی سوپای "نەمسا- مەجارستان" بوو لەکاتی خۆیدا.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure