15/1/2020 12:39 PM

مێژوو؛ شەڕی "ئیسپانیا- ئەمریکا"

شەڕی "ئیسپانیا- ئەمریکا" شەڕێکی سوپایی بوو لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا کە لە ساڵی 1898ـدا روویدا. ئەم شەڕە بە تەقینەوەی بەندەری "هاڤانا"ـی وڵاتی "کوبا"ـوە دەستی پێکرد کە بووە هۆی ئەوەی "ئەمریکا" هێرش بکاتە سەر "کوبا" و تێکەڵ بێت بە شۆڕشی سەربەخۆیی وڵاتی "کوبا". دەرکەوتی ئەم شەڕە ئەمە بوو کە بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتی "ئەمریکا" لەو ناوچەیەی "کارائیب"ـدا حاشاهەڵنەگر بێت و لە درێژەدا "ئەمریکا" بتوانیت دەست بگرێت بەسەر ئەو شوێنەدا کە لەمەوبەر بەشێک لە ئوقیانووس بوو کە لە ژێر کۆنترۆلی "ئیسپانیا"ـدا بوو. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی "ئەمریکا" تێکەڵ بە شۆڕشی "فیلیپین" بێت و لە دواییشدا ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی "فلیپین- ئەمریکا".
کێشەی سەرەکی، بزاڤی شۆڕشگێڕانەی "کوبا" بوو کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بوو دژ بە دەسەڵاتداری "ئیسپانیا" دەسی پێکردبوو. "ئەمریکا" لە ماوەی شەڕی "ئیسپانیا- ئەمریکا"ـدا داشداری و پشتیوانی لەم شۆڕشە ئەکرد. جەماوەری خەڵک لە شەڕ ئەترسان هۆی سەرەکیش ئەمە بوو کە جەماوەری بازرگان ماوەیەکی کەم بوو هەلومەرجیان باش ببوو و ئەترسان بەساز بوونی شەڕ گشت ئەو دەسکەوتانەی بوویانە لە کیسی بدەن، هەر بۆیەش هەوڵیاندا خۆ لەشەڕ بپارێزن. سەرۆک کۆمار "ڤیلیام مەکێنلی" ئەمەی ڕەچاو گرت و شوێن رێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە کەوت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved