سکارلێت جۆهانسۆن ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، بۆ یەکەمجار لە ژیانی هونەریدا پاڵێورا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار. کاندیدکردنی ئەم خانمە هونەرمەندو سینەماکارە وەک باشترین ئەکتەری کچ و باشترین ئەکتەری کچ رۆڵی ناوەند بۆ بەشداریکردنییەتی لەفیلمی (Marriage Story). سکارلێت جۆهانسۆن یەکێکە لەو خانمە سینەماکارانەی لەچەندین فیلمی سینەماییدا شانبەشانی ئەکتەرە دیارەکانی سینەما رۆڵی بینیووە. شایانی باسە خولی نەوەدو دووەمینی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەماوەی داهاتوودا بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەند و سینەماکارە جیهانییەکان بەڕێوەدەچێت.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure