15/1/2020 03:38 PM

ناساندنی وڵاتان-روسیا

"روسیا'' یان بەشێوەی فەرمی "روسیای فێدراڵ" وڵاتێکی چەند کیشوەرییە کە لە "ئەوروپای رۆژهەڵاتی" و " باکوری ئاسیا" سەقامگیر بوو. شوێنێکی بە باڕستایی 17125200 کیلۆمەتری چوارگۆشەی گرتۆتە خۆ و بەم جۆرە بەجیاوەزییەکی زۆر بەرچاوەوە گەورەترین وڵاتی جیهانە کە نزیکەی یەک لە هەشتی خاکی زەوی داگیر کردووە و بەجەماوەرێکی نزیکەی 146.79 ملیۆن کەس لە ساڵی 2019ـدا نۆهەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانە. لە سەدا 77ـی جەماوەری "روسیا" لە بەشی رۆژئاوایی و لە لایەنی "ئەوروپی" ئەم وڵاتە ئەژین. پایتەختی "روسیا" شاری "مۆسکۆ"ـیە کە گەورەترین شاری "ئەوروپا" و هەروەها گەورەترین شاری جیهانە. شارە بەناوبانگەکانی "روسیا" بریتین لە: سان پترسبۆرگ، نۆڤۆسیبێرسک، یاکاتیرینبۆرگ و نیژنی نۆڤگۆرۆد.
"روسیا" کە وڵاتێکە بەناو دوو بەشی گەورەی کیشوەرەکانی باکوری "ئاسیا و "ئەوروپای رۆژهەڵاتی"ـدا بڵاو بۆتەوە جیاوازی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دیکەی جیهان هەیە بۆ وێنە نزیکەی یازدە کاتژمێری جیاوازی هەیە و زۆر کێش‌ وهەوای جیاوازی تێدا ئەبیندرێ و سروشتێکی زۆر رەنگاوڕەنگی هەیە. "روسیا" لە باکوری رۆژئاواییەوە بۆ باشوری رۆژهەڵاتی سنووری هاوبەشی هەیە لەگەڵ وڵاتانی: "نەرویج" و " فەنلاند" و "ئیتۆنیا" و "لیتڤانیا" و "لەهستان" و" بێلاروس" و"ئۆکرانیا" و "گورجستان" و "ئازەربایجان" و"کازاخستان" و "چین" و" مەغولستان" و "کوریای باکور". "روسیا" هەروەها سنوری دەریایی هەیە لەگەڵ "ژاپۆن" لە لایەن دەریای "ئۆکۆستێسک"ـەوە و لەگەڵ "ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" لە لایەن تەنگەی "بێرینگ"ـەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved