15/1/2020 10:38 PM

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ قاچ ده‌ته‌زێت

گەر زەختێکی زۆر لەسەر دەمارەکانی قاچ بێتK یان گەڕانی خوێن کەمببێتەوە، هەستدەکەین قاچەکانمان سڕ بوون. بەڵام سڕبوونێکی درێژماوە یان سڕبوونێک کە هۆکارەکەی ناڕوونە لەوانەیە نیشانەی چەندین نەخۆشی تر بێت. لێرەدا هۆکارەکانی ئەو سڕبوونە باسدەکەین.

ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر قاچ لەسەر قاچ بنێن یان لەسەر ئەژنۆ دابینشن یان زەختتان بخەنەسەر پێتان قاچتان دەتەزێت. هەروەها لەبەرکردنی پانتۆڵ، گۆرەوی یان پێڵاوی تەنگ هۆکارن.

برینداری لە ڕان، قاچ یان ئەژنۆ، هەروەها برینداری لە بڕبڕەی پشتدا دەتوانێت زەخت بخاتەسەر دەمارەکان و لە ئەنجامدا قاچ و پێیەکانتان سڕ دەبن.

هەندێک کەس کە شەکرەیان هەیە، جۆرێک زیانی دەمارییان پێدەگات کە دەتوانێت ببێتە هۆی سڕبوون، تەزوو و ژان لە پێیەکاندا.

کێشەکان لە بەشی خوارەوەی پشتدا وەک شکانی دیسکی مۆرەکان دەبێتە هۆی پەستان لەو دەمارانەی دەچن بۆ قاچەکان و لە کۆتاییدا دەبنە هۆی سڕبوونی قاچ.

کۆنیشانی تونێلی تارساڵ بۆشاییەکی بچووکە لەناو ئەژنۆدا. ئەو کەسانەی کە ئەم کۆنیشانەشیان هەیە هەست بە سڕی و تەزوو و ژان لە ئەژنۆ و لاقیاندا دەکەن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved