لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی یەک تۆن خواردنی خراپ لەناوبرا. لیژنەکانی چاودێری تەندروستی و لیژنەی لەناوبردن، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو نزیکەی یەک تۆن خواردنی جۆراوجۆرو خراپ و ماوەبەسەرچوو کە دەستی بەسەردا گیرابوو، لەناوبرد. ئەو خۆراکانەی لەناوبراوە بڕێک برنجی خراپبووی تێدابوو کە لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەردا گیرابوو نێردرابوو بۆ تاقیگەی پشکنینی ئاو و خۆراک، بەڵام لە پشکنین دەرنەچووەو مەوادەکانی تر لەلایەن لیژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانیەوە/ ب۰ ت۰ چوارباخ/م ۰ت شەهید شەماڵ دەستیان بەسەردا گیرابوو. سەرجەمیان بە شێوەیەکی تەندروست لەناوبران. خاك - بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure