17/1/2020 11:32 PM

نه‌خۆشی قۆڵۆن چییه‌؟ هۆكارو نیشانه‌كانی كامانه‌ن؟

د.هانا محه‌مه‌د عه‌لی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدت نه‌خۆشی قۆڵۆن و هۆكارو نیشیانه‌كانی دیاریكردووه‌.

له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و به‌ربڵاوه‌، توشی نزیكه‌ی 15%ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی ده‌بێت، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ توشی ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌ (قۆڵۆن) ده‌بێت كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی ژیان و ئیشكردن و ده‌روونی مرۆڤ.

نیشانه‌كانی:
*ئازارو ناڕه‌حه‌تی سك
*ئاوسانی سك و باكردن
*قه‌بزی یان سكچوون

هۆكاره‌كانی:
زۆربه‌ی كات هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌، به‌ڵام هه‌ندێ له‌و هۆكارانه‌ی تر بریتین له‌:
*ترس و خه‌فه‌ت و فشاری ده‌روونی
*ناهاوسه‌نگی هۆڕمۆنی (سووڕی مانگانه‌)
*ناهاوسه‌نگی به‌كتریای گه‌ده‌
*هه‌ستیاری به‌ خواردن (پاقله‌مه‌نییه‌كان، پیازو سیرو تیژی و توونی)
*خواردنه‌وه‌ غازییه‌كان
*هه‌وكردنی به‌كتریایی یان ڤایرۆسی یان پاراسایتی ڕیخۆڵه‌
*به‌كتریای گه‌ده‌
*كه‌م خه‌وتن

خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر:
*دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ناڕه‌حه‌تی كۆڵۆن وه‌كو پاقله‌مه‌نییه‌كان و سۆداو پیازو تیژی و توونی و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان.
*هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌ ده‌روونییه‌كان و قه‌له‌قی و خه‌فه‌ت خواردن و كه‌مخه‌وی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه‌ كافایینیان تێدایه‌و ڕێكخستنی ژه‌مه‌ خواردنه‌كان و وه‌رزشكردن و باش خه‌وتن.
*دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌.
*خواردنه‌وه‌ی بڕێكی باش ئاو.
*خواردنی ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ فایبه‌ر وه‌كو سه‌وزه‌و میوه‌كان.
*خواردنی به‌كتریای زیندوو كه‌ به‌شێوه‌ی پاوده‌رو كه‌پسوول هه‌یه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا كه‌ به‌كتریای زیانبه‌خشی ڕێڕه‌وی هه‌رس له‌ناوده‌به‌ن و جێیان ده‌گرنه‌وه‌.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved