18/1/2020 12:41 PM

ناساندنی وڵاتان-تورکیا

"تورکیا" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری تورکیا" وڵاتێکی فرە کیشوەرییە کە بەشێکی سەرەکی لە نیمچە دورگەی "ئاناتۆلی" و بەشێکی کەمیشی لە نیمچە دورگەی ""باڵکان" لە باشوری رۆژهەڵاتی "ئەوروپا" سەقامگیر بووە. ئەو بەشە لە "تورکیا" کە لە "ئەوروپا" دایە بە بۆنەی دەریای "مەڕمەڕە"ـوە لەو بەشەی کە لە "ئاناتۆلی" دایە جیا کراوەتەوە. "تورکیا" لە باکوری رۆژئاواییەوە لەگەڵ وڵاتانی "بۆڵغاریا" و "یۆنان" هاوسنوورە و لە باکورەوە لەگەڵ دەریای ڕەش هاوسنوورە و لە باکوری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ وڵاتی "گورجستان" هاوسنوورە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ وڵاتانی "ئەرمەنستان" و "ئازەربایجان" و "ئێران"ـەوە هاوسنوورە و هەروەها لە رۆژئاواوە نووساوە بە دەریای "ئێجە"ـوە. لە قەراخ دەریای "ڕەش"ـەوە وڵاتانی "رۆمانیا" و "ئۆکرانیا" و "روسیا" و لە قەراخ دەریای "مدیتەرانەوە" لەگەڵ "قوبرس" و "لوبنان" و "ئیسرائیل" و "کەناری غەزە" و "میسر" و "لیبی" جیرانە هەرچەند هیچکام لەم وڵاتانە سنووری زەمینیان لەگەڵ "تورکیا" نییە. شاری "ئەستەنبوڵ" گەورەترین شاری وڵاتی "تورکیا"ـیە بەڵام پایتەختی ئەم وڵاتە شاری "ئەنکارا"ـیە. بە گوتەی حکومەتی "تورکیا" نزیکەی 70 بۆ 80 لە سەدی هاووڵاتی ئەم وڵاتە نەتەوەی "تورکن" بەڵام لە هەمان کاتدا یەکێک لە کەمینە بەرچاوەکانی ئەم وڵاتە "کوردەکانن" کە دیسان بە گوتەی حکومەتی "تورکیا" جەماوەرێکی نزیکەی 15 بۆ 20 لە سەدی جەماوەری "تورکیا"ـن. ئەم ژمارانە لە لایەن زۆر یەک لە رەخنەگرانەوە وەک ژمارەیەکی بڕوا پێکراو سەیر ناکرێن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved