"جۆناس ئێرڤین ئۆگن رۆمێل" ژەنەڕاڵێکی "ئەڵمانی" و هەروەها نیزامییەکی تێرۆریست بوو. لەناو جەماوەری خەڵکدا بە "ڕێوی بیابان" ناسراوە. ئەو لەناو سوپادا لە بەشی "ڤێرماخ"ـی سوپای نازییەکان لە شەڕی جیهانی دووهەمدا بەشداری کرد و هەروەها لە کۆماری "ڤێرمێر"ـدا و لە سوپای ئیمپراتۆری "ئەڵمانیا"ـشدا هەر بەشدار بوو. "رۆمێل" لە شەڕی جیهانی یەکەمدا وەک ئەفسەرێکی لێهاتوو و نەترس ناسرابوو و تەنانەت بۆ خۆڕاگرییە بوێرانەکەی لە مەتەرێزی "ئیتاڵیا"ـدا خەڵاتی "پۆر لیمێرێت"ـی پێبەخشرا. لە ساڵی 1937ـدا کتێبێکی دەرکرد کە باسی تەکتیکەکانی شەڕ و شێوەی ئامادە کردنی سەربازان و پیادە نیزامییەکان بوو کە وەک ئەزموون لە شەڕی جیهانی یەکەمدا دەستی خستبوون. لە شەڕی جیهانی دووهەمدا ئەو خۆی وەک کەسێکی جیاواز و تاقانە نیشان دا و لە هێرشی ساڵی 1940 بوو سەر "فەڕەنسا"ـدا بەرپرسی لقی حەوتەمی "پانزار" بوو. رێبەری ئەو و بەرپرسایەتی ئەو بۆ هێزەکانی "ئەڵمانیا" و "ئیتاڵیا" لە کەمپەینی "ئەفریقای باکوری" بووە هۆی ئەوەی وەک کەسایەتییەکی زۆر شارەزا بۆ شەڕی دەبابە بناسرێت و لەو کاتەوە لەناو جەماوەر و سوپاییانی "ئەڵمانی" و تەنانەت دژە ئەڵمانییەکانیشـدا بە "رێوی بیابان" ناوبانگی دەرکردبوو. "رۆمێل" لەناو دژمنەکانیدا بە جوامێری ناوبانگی دەرکردبوو و دروشمی ئەو کە بریتی بوو لە "شەڕ بە بێ نەفرەت" ببووە پێناسەیەک بۆ کەمپەینی ئەو لە "ئەفریقای باکوری"ـدا. ئەو دواتر بووە فەرمەندەی سوپای "ئەڵمانیا" بۆ هێرش بردنە سەر لایەنی دژبەریان لە لایەن کەناڵی "نۆرماندی"ـیەوە لە ساڵی 1944ـدا.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure