قۆناخی "مێیژی" قۆناخێکە لە مێژووی "ژاپۆن"ـداکە لە ساڵی 1868ـەوە دەست پێئەکات و تا ساڵی 1912 درێژەی ئەبێت. ئەم قۆناغە نواندنەوەی نیوەی یەکەمی ئیمپراتۆری "ژاپۆن"ـە کە بریتییە لەو سەردەمەی کە خەڵک و کۆمەڵگای "ژاپۆن" لە وڵاتێکی فیۆدالی بێهێزەوە ببێتە وڵاتێکی داگیرکراو لە لایەن دەسەڵاتە "ئەوروپی"ـیەکانەوە دەستی کرد بە گۆڕان و بوو بە وڵاتێکی مودیرن و نەتەوەیەکی پیشەسازەوە و بوو بە یەکێک لە وڵاتە بەهێزەکان، هەڵبەت ئەم گۆڕانەی بە یارمەتی وەرگرتن لە زانست و تەکنۆلۆجیا و سیاسەت و فەلسەفە و جوانی ناسی رۆژئاواییەوە ئەنجام دا. دەرکەوتی ئەم چاکسازییە بووە هۆی گۆڕانکارییەکی زۆر بنەڕەتی لە دەسەڵاتی وڵاتی "ژاپۆن"ـدا و هەروەها کاریگەری هەبوو لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی ناوخۆیی و ئابووری و نیزامی و هەروەها پێوەندی سیاسی "ژاپۆن" لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە. ئەم گۆڕانە بنەڕەتییە هاوکات بوو لەگەڵ سەردەمی ئیمپراتۆری "مێیژی" و پاش ئەمیش نۆرەی ئیمپراتۆری "تایشۆ" هات کە ناوی ئەم سەردەمەش ئەنێن "سەردەمی تایشی"
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure