دانا حه‌ڵه‌بی كچه هونه‌رمه‌ندی شۆخ‌و شه‌نگی لوبنانی رایگه‌یاند، شوی كردووه به عه‌بدولمنعه‌م عه‌مایری كه هونه‌رمه‌ندێكی سورییه‌و یه‌كه‌م وێنه‌ی خۆی ده‌زگیرانه‌كه‌شی له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له ئه‌نستاگرام بڵاو كرده‌وه. دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه، هه‌ندێك له میدیاكان رایانگه‌یاند، گوایه عه‌بدولمنعه‌م ئه‌و هه‌واڵه‌ی به درۆ خسته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له ئه‌نستاگرامدا ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده پێرۆزبایی زۆریان بۆ هات‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد كه نه‌ك هه‌ر ده‌زگیرانی یه‌كتر، به‌ڵكو گواستوویه‌ته‌وه‌و چوونه‌ته ماڵی خۆیان، به‌ڵام به بێده‌نگی‌و بێ ئاهه‌نگ. عه‌بدولمنعه‌م پێشتر مێردی ئه‌مه‌ل عه‌ره‌فه‌ی هونه‌رمه‌ند بووه‌و دوای 15 ساڵ ژن‌و مێردایه‌تی له یه‌كدی جیابوونه‌ته‌وه. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure