18/1/2020 01:31 PM

ماریا شاراپۆڤا بە بەشداری كردن لە گراندسلامی ئوسترالیا دڵخۆشە

ماریا شاراپۆڤای ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی دڵخۆشە بە گەڕانەوە بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی گراندسلامی ئوسترالیا، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن رێكخەرەكانی پاڵەوانیتییەكەوە داوەتنامەی وایەڵد كاردی پێشكەش كرا بۆ ئەوەی بەشداری بكات.
شاراپۆڤا پێشتر ساڵی 2008 بووەتە پاڵەوانی گراندسلامی ئوسترالیا كە ئەوكات لە ئانا ئیڤانۆڤیچی بردەوە بەڵام ئێستا بەهۆی زنجیرەیەك پێكانی یەك لەدوای یەك چووەتە ریزبەندی 147ی جیهان و بەهۆیەوە ناتوانێت بەشداری پاڵەوانێتییە گەورەكان بكات.
شاراپۆڤا سەرەتای ئەمساڵ دوای 4 مانگ دابڕان بەهۆی پێكانەوە گەڕایەوە بۆ بەشداریكردن بەڵام لەیەكەم یاری لە پاڵەوانێتی بریسبین دووچاری شكست هات.
بەهۆی ناو و ناوبانگی ئەو ئەستێرەیەش رێكخەران بڕیاریاندا داوەتنامەی پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی بەشداری پاڵەوانێتییەكە بكات.
سەبارەت بەمەش شاراپۆڤا وتی: بوونی ناوی من لە تیروپشكی پاڵەوانێتییەكە شتێكی مەزنە، چەندین یادگاری خۆشم هەیە لەو پاڵەوانێتییە دیارترینیان بەرزكردنەوەی جامی پاڵەوانێتییەكەیە، ئێستاش كە هەلێكی ترم هاتۆتە پێش بۆ ئەوەی بەشداری بكەمەوە شتێكی مەزنە بۆیە زۆر دڵخۆشم.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved