18/1/2020 01:58 PM

دروستکردنی خڕۆکەی سووری سەروو-مرۆیی!

توێژەرانی زانکۆی "مەک مەستێر" پەردەیان لەسەر ئەنجامه نوێیەکەیان  لادا، واته "خرۆکەی سووری سەروو-مرۆیی". لەم تەکنیکە نوێیەدا، خرۆکە سوورە ئاساییەکان پڕ ئەکرێن لە دەرمان بۆ ئەوەی خڕۆکەیەکی بەهێز بەرهەم بێت کە بەخێراییەکی زیاتر پێکهاتەی دەرمانەکان بە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جەستەدا بڵاو ئەکاتەوە. لەئێستادا توێژەران لەسەر شێوازێکی نوێ کار ئەکەن بەمەبەستی گواستەی دەرمان بۆ ئەندامه جۆراوجۆرەکانی جەستە. بەم حاڵەوە سیستەمی بەرگری لەش بەشێوەیەک دروست کراوە کە پێکهاته بیانی و غەریبەکان دەستنیشان ئەکات و لەناویان ئەبات، هەر بۆیه ئەم تەکنیکانه بەگشتی ناتوانن زۆر کارا بن.
یەکێک لەشێوازەکان بۆ فریودانی سیستەمی بەرگری جەستە، حەشاردانی ئەو پێکاهاتانەیە لەناو خانەکانی جەستەدا. خرۆکەی سوور لەناو جەستەدا رێژەیان زۆرە و توێژینەوەکان سەبارەت بەم پێکهاتە گرنگەی خوێن، ئەوەیان دەرخستووە کە ئەم پێکهاتەیە باشترین پێکهاتەن بۆ گواستنەوەی دەرمان لەناو جەستەدا.
یەکێک لە توێژینەوە جێی سەرنجەکان کە پێشتر لە گۆڤاری "بایۆ-سیستەمە پێشکەوتووەکان"ـدا بڵاو کراوەتەوە باس لە شێوازێکی نوێ ئەکات کەلەوێدا خڕۆکە سوورەکان سەرەتا بەتاڵ ئەکرێن و پاشان پڕ ئەکرێن لە جۆرێکی تایبەت لە مادەی "لیپۆزۆم" کە ئەتوانێ رێژەیەکی زۆر دەرمان لەناو خۆیدا حەشار بدات.
"Maikel Rheinstädter" کە یەکێک لە راوێژکارانی ئەم پرۆژەیەیە سەبارەت بەم بابەتە گوتی:
ئێمە بەم خرۆکە سوورانە ئەڵێین: "خرۆکەی سووری سەروو-مرۆیی". ئێمه لامان وایە کە ئەم خڕۆکانە ئەتوانن بەشێوەیەکی رێکوپێک دەرمانەکان بەناو جەستەدا بڵاو بکەنەوە، بەبێ ئەوەی سیستەمی بەرگری، کێشەیەک دروست بکات.

 

سەرچاوە: newatlas

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved