18/1/2020 02:01 PM

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەسەرکەوتوویی مووشەکی سەروو-دەنگی تاقیکردەوە

ئەم تاقیکارییە سەرکەوتووە بڕیارە ئاستی پەرەسەندوویی دەستەبەرکردنی تەکنەلۆجیای خێراییەکانی سەروو-دەنگ بەرز بکاتەوە. لەم رووەوە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا مووشەکی X-60Aـی لە وێستگەی ئاسمانیی"سیسیل" لە "جەسکۆن ویل"ـی ویلایەتی فلۆریدا تاقیکردەوە. تاقیگەی توێژینەوەکانی هێزی ئاسمانی (AFRL) بە تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە لەهوای سارد و گەرم و هاوتەریب لەگەڵ دۆخی تەقاندنەوەکەی، خەریکی ئامادەکارییە بۆ تەقاندنەوەی سەرەکی. مەبەست لەتاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە ئەوەیە کە خێرایی 6125 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەستەبەر ببێت کە کارکردێکی زۆر باشی لەبواری سەربازی و تەنانەت بازەرگانیشدا هەیه. بەڵام کێشەی سەرەکی گرانبایی بوونی ئەم تەکنەلۆجیایەیە.
مووشەکی X-60A بێ فڕۆکەوانه و ئەکرێ لەڕێگای فڕۆکەشەوە بیتەقێنی. سووتەمەنی ئەم مووشەکە شلەمەنییەکە کە پێکهاتووە لە ئۆکسجین و "کرۆزین"  و لەلایەن کۆمپانیای "User Major Technolojies" بەرهەم هاتووە. ئەم مووشەکە زۆر بچووکە و تەنانەت ئەکرێ لەڕێگای فڕۆکەیەکی خێزانیشەوە بیتەقێنیەوە. ئەوپەڕی خێرایی ئەم مووشەکە 9800 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدایە.

"بەری هێلمەن"، بەڕێوەبەری پرۆژەی تاقیکردنەوەی مووشەکی X-60A ئەڵێ: ئەم زنجیرە تاقیکاریانە هانگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و کۆکردنەوەی زانیاری و داتا زەروورەکان بۆ ئامادەکاری تاقیکارییەکانی داهاتووی ئێمه. کاتێک لە کۆتاییەکانی ساڵدا بتوانین ئەم مووشەکە بتەقێنینەوە ئەتوانین هیوادار بین کە X-60A خێرایی سەروو-دەنگ دەستەبەر ئەکات.

 

سەرچاوە: newatlas

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved