به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات. راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری به‌تایبه‌تی، خوارده‌مه‌نی میللـه‌ت له گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت. له راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتووه؛ خوارده‌مه‌نی میللـه‌ت پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نه‌بووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و سه‌رپێچیانه‌ی شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی كاركردنی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رنه‌گرتووه، نه‌بوونی مۆڵه‌تی كار شوێنه‌كه روبه‌رووی داخستن ده‌كاته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی میللـه‌ت داده‌خرێت تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure