19/1/2020 05:01 PM

مێژوو-شەڕی سەربەخۆیی کوبا

شەڕی سەربەخۆیی "کوبا" لەڕاستی‌دا سێهەمین شەڕ بوو لەو شەڕانەی کە بۆ رزگارکردنی ئەم وڵاتە دژ بە "ئیسپانیا" ڕووی دابوو ئەو دوو شەڕەی دیکە بریتی بوون لە شەڕی دە ساڵە و شەڕی بچووک.  لە تەواوی ئەم شەڕانە‌دا تووندوتیژی بینراوە، بەڵام سێ مانگی کۆتایی ئەم شەڕە زۆر توندوتیژتر بوو سەری لە شوێنی ‌دیکەوە دەرهێنا و بووە ئاڵۆز بوونی هەلومەرجەکە و هەروەها شەڕەکە زۆر پەرەی سەند بۆ وێنە بەشێکی تێکەڵ بەشەڕی "ئەمریکا- ئیسپانیا" بووکە سوپای "ئەمریکا" بەڕێ کران بۆ ناو "کوبا" و "پۆرتۆ ریکۆ" و دورگەکانی "فیلیپین" بۆ شەڕ کردن لەگەڵ "ئیسپانیا". مێژوونووسان لەگەڵ ئەوەدا نین کە کاریگەری "ئەمریکا" لەم شەڕەدا بۆتە هۆی ئەوەی وڵاتەکانی دنیا سەیری "کوبا" بکەن و کردەوەکانی "ئیسپانیا" لەم وڵاتەدا شەرمەزار بکەن، بەڵام لایان وایە کتێبە زەردەکان و ڕۆژنامەنووسەکان بوونە هۆی ئەوەی کە زۆر زێدەڕۆیی بکرێت سەبارەت بە کردەوە دژە مرۆڤایەتییەکانی "ئیسپانیا" لە "کوبا"ـدا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved