19/1/2020 05:11 PM

پەیوەستبوونی "دی لیخت" بە بەرشەلۆنەوە لە 2021ـدا

 ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لەهەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی یاریزانێک بۆ هێڵی بەرگری ناوازە بەەردەوامن، بەڵام وادیارە ناچارن تا هاوینی 2021 چاوەڕێ بکەن.
ماڵپەڕی "کالچیۆ میرکاتۆ"ـی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی ڕابردوودا یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستێکی مێژوویی لەگەڵ "ماتیاس دی لیخت"ـی بەرگریکاری هۆڵەندی واژۆ کردووە، پاش ئەوەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کێبڕکێیەکی قورسیان ئەنجامدا، لەئێستاشدا یاریزانەکە پێناچێت لە خولی ئیتاڵیا بەختەوەر بێت.
بەپێی سەرچاوەکە، لەهاوینی 2021 دووبارە کەتەلۆنیەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە دەستپێدەکەنەوە و ئۆفەری بەهێزی دەخەنە بەردەست و ئەگەری زۆرە گرێبەستە قبووڵ بکات.
سەرچاوە ئیتاڵیەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەپێی یاسایەکی نوێی فەرمانگەی باجی ئیتاڵیا هەر یاریزانێک دوو وەرز زیاتر لە ئیتاڵیا یاریی بکات، فەرمانگەی باج و باجدان لەسەدا پەنجای باجی سەپێنراو بەسەریدا خۆشدەبێت و لەسەدا پەنجای موچەکەی لێبڕینی دەبێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی یاریزانانە، بەڵام ئەگەر بەر لەوادەی دوو ساڵەکە ماڵئاوایی بکات ئەوە ناچارە سەرجەم باجە کەڵەکەبووەکانی پێشکەشی حکومەتی ئیتاڵیا بکات.
ئەگەر دی لیخت لە هاوینی 2021 بە گرێبەسەتەکەی بەرشەلۆنە قایل بێت، یانەی یوڤانتۆس ناچارە لەسەدا پەنجای باجی کەڵەکەبووی سەر یاریزانەکە پێشکەش بکات، بۆیە ئەگەری زۆرە لەو کاتەدا گواستنەوەکە سەرکەوتوو بێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved