19/1/2020 07:21 PM

ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دایەنگەكان رادەگەیەنرێت

ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دایەنگەكان بۆ ساڵی 2019 رادەگەیەنرێت

بە ئامادەبوونی‌ م.كوێستان محەمەد وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌‌ و م.عومەر گوڵپی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی ‌‌و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرو بەرپرسان ‌و بەڕێوەبەری‌ دایەنگەكانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لە شاری‌ سلێمانی‌ بەشی‌ دایەنگەكان لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بۆ ساڵی‌ سێیەم لەسەر یەك، ئەنجامی‌ هەڵسەنگاندنی‌ دایەنگە حكومی‌‌و ناحكومییەكانی‌ بۆ ساڵی‌ (٢٠١٩) راگەیاند.

لەو مەڕاسیمەدا هەریەكە لە وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌‌و بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ وتەیان پێشكەشكردو پاشان ئەنجامی‌ دایەنگەكان ڕاگەیەنرا.

لە وتەكەیدا م.كوێستان محەمەد وتەیەكی‌ پێشكەشكردو وێڕای‌ دەستخۆشی‌ لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌‌و بەڕێوەبەرایەتی‌‌و گشتی‌ سەرجەم ستافەكان، پیرۆزبایی‌ ئاراستەی‌ سەرجەم دایەنگەكان كرد بۆ ئەو ئەنجامەی‌ بەدەستیانهێناوە، بەتایبەت پیرۆزبایی‌ لە ئەو دایەنگانە كرد كە ئاستێكی‌ باشیان تۆماركردووەو هیوای‌ خواست ئەو دایەنگایانەشی‌ نەیانتوانیوە بگەنە ئاستێكی‌ بەرز هەڵوێستە بكەن‌و هەوڵبدەن كاری‌ باشتر بكەن.

هەڵسەنگاندنی‌ دایەنگەكان لەڕێگەی‌ فۆرمێكەوەیە كە 63 بڕگەی‌ لەخۆگرتووەو تیایدا هەموو بوارەكانی‌ دایەنگە لەرێگەی‌ سێ توێژەرەوە هەڵسەنگاندنی‌ بۆ دەكرێت‌و سەرجەم ئەنجامەكانیش بەسەر پێنج پۆلێنی‌ (A) تا (E) دابەشكراون، كە بریتيیە لە (A بەرزترین ئاست) بۆ (E لاوازترین ئاست).

ئەنجامەكانی دایەنگە ناحكومییەكان بەمجۆرە بوون:
١ـ گروپی‌(A) پێكهاتبوو لەم دایەنگایانە: (گەشە، شاری نەورۆز، خەونی مناڵان، جاف تاوەر، مۆنتی سۆری سلێمانی، بەرزاییەكانی سلێمانی، ڕۆژ، قەیوان ستی، گەشاوە).

٢ـ گروپی‌ (B) پێكهاتبوو لەم دایەنگایانە: (شنیاری نوێ، تەوار، سان، ئانی، ڤاری، گۆیژە، ناز، ئەستێرەكان، هەرەوەزی).

٣ـ گروپی‌ (C) پێكهاتووە لەم دایەنگایانە:( شار، چوارچرا، پاساری، مریەم، سەندرێلا، بەرزاییەكانی قەیوان، گەڵا، ئەژین، تەرزە، مەلیك، هەنارە گوڵ، ڕەنگاڵە، سۆز، شەنگین، گوندی ئەڵمانی، ئەلەند، لالە).

٤ـ گروپی‌ (D) پێكهاتبوو لەم دایەنگایانە: (فردەوس، مارگرێت، میر، شاری پزیشكانی 2، سۆزی باوك، كۆشكی مناڵ، كانی گوڵ، هیرۆنی نوێ، ساندیبێل، میوە، گوڵەمێخەك، هەنگاوی بچوك، لانیا، ڕێبەری دوو، باران، گوڵاڵە سوورە، هێلانەی مناڵان).

٥ـ گروپی‌ (E) پێكهاتبوو لەم دایەنگایانە: (پیرەمەگرون، ژیكەڵە، سۆزی دایك).

ئەنجامەكانی دایەنگە حكومییەكانیش بەمجۆرە بوو:
١ـ گروپی‌ (B) پێكهاتبوو لەم دایەنگایانە:(بەختیاری، بازیان).
٢ـ گروپی‌ (C) پێكهاتووە لەم دایەنگایانە:( چوارباخ، خنجیل، دایك).
٣ـ گروپی‌ (D) پێكهاتبوو لەم دایەنگایانە: (دوكان، چوارتا، دەربەندیخان).
٤ـ گروپی‌ (E) پێكهاتبوو لەم دایەنگایانە: (قەڵادزێ، ڕانیە).

جێی‌ ئاماژەیە لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سەرجەم ژمارەی‌ منداڵان لە دایەنگەكان بریتیە لە (3,753) منداڵ‌و ژمارەی‌ دایەنگەكان بریتیە لە (٨٤) دایەنگە، كە بەمجۆرە دابەشبوون: ژمارەی‌ دایەنگە حكومییەكان بریتییە لە (١١) دایەنگە‌و (٥٣٤) منداڵیان لەخۆگرتووە، دایەنگە ناحكومییەكان ژمارەیان (٥٧) دایەنگەیە كە (3,021) منداڵیان لەخۆگرتووەو ژمارەی‌ ستافەكانیشان بریتیە لە (٧٢٩) كەس لە رەگەزی‌ مێ‌، ژمارەی‌ دایەنگەی‌ فەرمانگەكانیش بریتییە لە (١٦) دایەنگە كە (١٩٨) منداڵیان لەخۆگرتووە.

لە ساڵی (2019)دا لەڕێگەی‌ لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌‌و بەدواداچوونی‌ بەشی‌ دایەنگەكانەوە، (455)سەردانی‌ دایەنگە كراوە بەمەبەستی‌ سەرپەرشتی‌‌و بەدواداچوونی‌ دایەنگەكان‌و ڕێنماییكردنیان، لە لیژنەی‌ هاوبەشی‌ قائمقامیەتیش كە نوێنەری‌ بەشی‌ دایەنگەكانی‌ تێدایە (325) سەردانی دایەنگەیان كراوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی‌ دایەنگەكان پابەندی‌ یاساو ڕێنماییەكان‌و ژینگەیەكی‌ گونجاون بۆ گەشەی‌ منداڵ، وە (٦٦) سەردانی بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دایەنگەكان ئەنجامدراوە.


خاك - راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved