به‌هۆی هه‌بوونی مناڵی خوار هه‌ژده ساڵ، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گازینۆیه‌ك و بلیاردێك داده‌خات. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی گازینۆو مه‌له‌وانگه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی هه‌بوونی مناڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ و پێشكه‌شكردنی خواردن و خواردنه‌وه‌و رێگرینه‌كردن له هاتوچۆكردنیان، هه‌ردوو گازینۆو بلیاردی (گه‌نجان له گه‌ڕه‌كی شێخان) و (بلیاردی لاوان له گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشك) داده‌خرێن. به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان، پێویسته خاوه‌ن شوێنه‌كانی گازینۆ، بلیارد، كافتریا‌و كۆفی شۆپی نیرگه‌له كێشان و یانه‌ی شه‌وانه رێگری له هاتوچۆكردنی مناڵی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار هه‌ژده ساڵان بگرن و هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌و نێرگه‌له‌یه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه یاسا سزای بۆ سه‌رپێچیكاران دیاریكردووه. پێشتر‌و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رێگری له مناڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ بكه‌ن و خواردن و خواردنه‌وه‌و نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنه‌كه روبه‌رووی ده‌ستبه‌جێ داخستن و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو گازینۆو بلیاردی (گه‌نجان و لاوان) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure