به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، سلێمانی له ساڵی رابردوودا به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه 190 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 249 هه‌زار سه‌رپێچی تۆماركراون. رائید كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاندووه: له ساڵی 2019دا له پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 1247 روداوی هاتوچۆ تۆماركراون، له‌ئه‌نجامیشدا 190 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 3735 كه‌س برینداربوون. وتیشی: له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 141 كه‌سیان سه‌رنشین و 35 پیاده‌و چوار كه‌سیشیان شۆفێر بوون. وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی ئاشكراكرد‌و وتی: به‌پله‌ی یه‌كه‌م تیژڕه‌وی و دووه‌م بێئاگایی شۆفێر‌و سێیه‌میش مه‌ینۆشی دێت. له‌باره‌ی سه‌رپێچه‌كانیشه‌وه رائیدی كاروان ئاشكرایكرد: 249 هه‌زار سه‌رپێچی له سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون. خاك - ترافیك ئێف ئێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure