20/1/2020 12:20 PM

پلەی ستەیشنی 4 زۆرترین فرۆشی لە دەیەی رابردوودا بووە

لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی، گرووپی ئاماریی NPD هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی راپۆرتی رادەی فرۆشی ئەپڵیکەیشنەکان لەساڵی 2019ـدا، چۆنیەتی کارکردی گەیمە جۆراوجۆرەکانیشی تاوتوێ کردووە و هەندێک زانیاری ورد و سەرنجڕاکێشی لەم بارەیەوە خستۆتە روو. رۆژی رابردوو ئەم رێکخراوەیە لیستی 20 "گەیم/ Game"ـی پڕ فرۆشی دەیەی 2010 بۆ 2019ـی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە.
لەئێستادا ئەم رێکخراوەیە راپۆرتی رادەی فرۆشی ئامێرەکانی گەیمی بڵاوکردۆتەوە کە بەپێی ئەم راپۆرتە. کۆمپانیای سۆنی لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا لەدوو کۆمپانیای مایکرۆفۆفت و "نینتێندۆ" سەرکەوتووتر بووە. ئەگەرچی ئامێری هایبریدی "نیتێندۆ سویچ" لەبواری فرۆشەوە پڕ فرۆشترین ئامێری گەیم کردنی مانگی دیسامبەری 2019 بووە، بەڵام NPD لای وایه کە پلەی ستەیشنی ٤ بەهۆی فرۆشێکی زۆر لەدەیە رابردوودا، بەمەودایەکی زۆرەوە نازناوی پڕفرۆشترین ئامێری یاری کردنی دەیەی 2010 بۆ 2019ـی بەدەست هێناوە. فرۆشی پلەی ستەیشنی 4 لە 2013ـەوە تا ئێستا، سنووری 106 ملیۆن دانەی تێپەڕ کردووە و وەکوو دووەم پڕفرۆشترین ئامێری گەیمکردنی کۆمپانیای سۆنی دەستنیشان کراوە.
لەمانگی دیسامبەری ساڵی رابردوودا، داهاتی ئەم بەشە لە کۆمپانیای سۆنی گەیشتە ژمارەی 973 ملیۆن دۆلار، کو بە نسبەتی ساڵی 2018 نزیکەی 17٪ـی دابەزین بەخۆیەوە بینیبوو. داهاتی ئەم بەشە لەکۆی ساڵی 2019ـدا بە دابەزینی لەسەدا 22، بە ژمارەی 3/9 ملیار دۆلار گەیشت.
نۆهەمین ئامێری یاری کردنی سۆنی واتە پلەی ستەیشنی 5 لەپشووەکانی کریسمسی ئەمساڵدا (2020) رەوانەی بازاڕ ئەکرێت. هاوکات لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی، مایکرۆسۆفتیش ئامێرە نوێیەکەی خۆی بەناوی "ئیکس باکس/ Xbox" لەکۆتاییەکانی ئەمساڵدا ئەخاتە بەردەستی عاشقانی گەیم.

 

سەرچاوە: gamingbolt

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved