یەکەمین شەڕی "سینۆ – ژاپۆن" کە هەروەها بە شەڕی "چین – ژاپۆن"ـیش ناو ئەبرێت، لە بنەڕەتەوە شەڕێک بوو لە نێوان وڵاتانی "چین" و "ژاپۆن" لەسەر ڕادەی دەسەڵاتێک کە لە وڵاتی "کوریا" هەیانە. پاش شەش مانگ شەڕی بێوەستان کە هاوڕێ بوو لەگەڵ سەرکەوتنی بەردەوامی هێزی زەمینی و هێزی دەریایی "ژاپۆن" و بەدەستهێنانی بەندەری "ڤیلهایوێی"، حکومەتی "خینگ" داوای دانووستانێکی کرد بۆ ئاشتی لە ساڵی 1895ـدا. ئەم شەڕە زۆر بە باشی و بە ئاشکرا شکست هێنانی پرۆگرامی بنەماڵەی "خینگ"ـی بۆ مودێرنیزە کردنی سوپا و ئامادە کردنی بەشی بەرگری بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێرشی دەرەوەی لە بەرامبەر سەرکەوتوو بوونی هێزی "ژاپۆن" و بەتایبەتی پرۆگرامی نیزامی حکومەتی "مێیژی" کە بریتی بوو لە چاکسازی سوپایی نیشاندا. بۆ یەکەم جار دەسەڵاتداری بەشی رۆژئاوای "ئاسیا" تووشی گۆڕانێک هات کە بریتی بوو لە وەرچەرخانی دەسەڵات لە "چین"ـەوە بۆ "ژاپۆن". ئیعتباری بنەماڵەی "خینگ" و گشت نەریتەکانی "چینی" پاش ئەم گۆڕانە تووشی خەسارێکی گەورە هات. بە ئابڕووچوونێک کە پاش لە دەستدانی "کوریا" بۆ "چین" ساز بوو لە ناو کۆمەڵگادا بزووتنەوەیەکی گشتی دەستی پێکرد. شکست هێنانی "چین" بووە هۆی سەرهەڵدانی زۆر ئاژاوە لەناوخۆدا کە لە لایەن "سان یان سین" و "کانگ یۆوی"ـیەوە ڕێبەری ئەکران و لە کۆتاییشدا بووە هۆی شۆڕشی "خینهای" لە ساڵی 1911ـدا. ئەم شەڕە بەشێوەی گشتی لە "چین" بە شەڕی "جیاوو" ناسراوە. لە "ژاپۆن" پێی ئەگوترێ شەڕی "ژاپۆن- خینگ" و لە "کوریا" کە شەڕەکە لەوێ ڕوویدا پێی ئەگوترێ شەڕی "خینگ- ژاپۆن".
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure