20/1/2020 12:26 PM

محەمەد سەڵاح: گڕانەوەی من بووە هۆی شکست هێنانی "یونایتد"!

شەوی رابردوو لیڤەرپۆل بە دوو گۆڵ شکستی بە یانەی یونایتد هێنا. یەکێک لەم گۆڵانە لەلایەن محەمەد سەڵاح و لەکاتی ئیزافیدا تۆمارکرا. سەڵاح پاش کۆتایی یارییەکە لەگەڵ "سکای سپۆرتس" گفتگۆی کرد و بەگاڵتەوە گوتی: گەڕانەوەی ئەو بۆتە هۆی سەرکەوتنی لیڤەرپۆل.
سەڵاح گوتی: من لام وایە ئەبێ تەنها تەرکیز بخەینە سەر یاریی داهاتوو. پێویست نییە لەئێستاوە بیر لەوە بکەینەوە کە ئەبینە پاڵەوانی یارییەکان یان نا. ئەبێ یاری بە یاری بڕۆینە پێشەوە و ئەوە تەنها رێگایە ۆ دەستەبەرکردنی پاڵەوانەتی لیگی باڵا. ئێمە لەوەرزی رابردووشدا لە دۆخێکی وەهادا یاریمان ئەکرد، کەوابوو ئەبێ ئارامیی خۆمان بپارێزین و تەرکیز بخەینە سەر جۆری یاری کردنمان. هەر ئەو جۆرەی کە ئاگادارن، من ماوەیەک زیانم بەرکەوتبوو و ئەمڕۆ گەڕامەو بۆ یانەکە و لیڤەرپۆل توانی شکست بە یونایتد بهێنێت و منیش زۆر خۆشحاڵم. (بەپێکەنینەوە) ئێمە ئەبێ چێژ لەم ساتە وەربگرین و هیوادارم هەر بەم شێوەیە کۆتایی بە وەرزەکە بهێنین. هیچ کەس وەک "ئالیسۆن" نەیتوانی وەها پاسێک بدات بە من و منیش گۆڵ تۆمار بکەم. بەهەرحاڵ ئێمە بردمانەوە و ئەمەش گرنگترین بابەتە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved