قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاودێریكردن و پاراستنی مافی گشتی ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له سلێمانی لیژنه‌كان ده‌یكات له‌هیچ كام له شاره‌كانی تری عیراق و هه‌رێم نه‌كراوه‌و ئامانجی لیژنه‌كان به‌هیچ جۆرێك سزادان نیه، به‌ڵكو كرۆكی كاره‌كانیان پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و داكۆكیكردنه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك. ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵا‌و كۆی ئه‌ندامانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سڵمانیدا كۆبووه‌وه، له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا قائیمقامی سلێمانی ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی كه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش پارێزگاریكردنه له "ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له سه‌رپێچی كاران و قۆستنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. وتی: له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا لیژنه‌كان له سنوری سلێمانی و به‌شێك له ناوچه‌كانی تر كاری زۆر گه‌وره‌و گرنگیان كردووه‌و به‌هه‌وڵی ئه‌وان ژیانی هه‌زاران كه‌س له مه‌ترسی و گرفتی ته‌ندروستی پارێزراوه‌و توانیویانه رۆڵێكی گرنگ ببینن له پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆراك و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه پێویستیان به چاودێری ورد هه‌یه. قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند: ئامانجی لیژنه‌كان روون و ره‌وانه‌و ته‌نیا ئه‌ركیان پارێزگاریكردنه له لایه‌نی ته‌ندروستی خه‌ڵك و رێگریكردن له هه‌ركارێك كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت, له‌م چوارچێوه‌یه‌داو به‌پێی مورج و رێنماییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن, ئامانجی لیژنه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزادانی هیچ كه‌س و پیشه‌وه‌رو كاسبكارێك نیه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌ئه‌ستۆماندایه كه ئه‌ویش پاراستنی ژیانی خه‌ڵكه له ئاستێكی باڵادا بیپارێزین و رێگه نه‌ده‌ین خه‌ڵك زیانی پێبگات. قائیمقامی سلێمانی روونيشیكرده‌وه، رۆژانه له‌رێگه‌ی "38" لیژنه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌ته به بوارێك به‌دواداچوون ده‌كرێت بۆ هه‌موو شوێنه‌كان و رێگری ده‌كه‌ن له هه‌موو جۆره سه‌رپێچی و كارێكی نایاسایی, ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له سه‌ردانه‌كانیاندا ته‌نیا مه‌به‌ستیان پابه‌ندبوونی ئه‌و شوێنانه‌یه به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌ك داخستن و سزادانی ماددی و روبه‌ڕووكردنه‌وه‌یان به دادگا. له‌باره‌ی رۆڵی لیژنه‌كانیش ئاوات محه‌مه‌د وتی: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوون له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاودێریكردن و پاراستنی مافی گشتی و به درێژايی ساڵانی رابردوو هه‌میشه چاوێكی كراوه بوون بۆ پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له سه‌رپێچیكاران. له كۆتایدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سوپاسی هاووڵاتیانی سلێمانی كرد بۆ ئه‌و هاوكارو هه‌ماهه‌نگیه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن، داواشی له ئه‌ندامانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كرد وه‌ك هه‌میشه به هه‌مان گیانی دڵسۆزانه‌و خۆنه‌ویستانه‌وه كاربكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی سلێمانی و هاووڵاتیانی شاره‌كه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure