له زۆربه‌ی كه‌لتووره‌كاندا مرۆڤه‌كان گرنگی به به‌خشینی دیاری ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌نێوان په‌یوه‌ندی ژن و مێرد دا پێویسته كاتی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانی یه‌كتر له‌رێگای به‌خشینی دیارییه‌وه. له‌هه‌مانكاتدا پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌وباره‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و پێیانوایه كه كرده‌یه‌كی زۆر دروسته هاوسه‌ران به‌رده‌وام گرنگی به هه‌ستی یه‌كتر بده‌ن و دڵی یه‌كتر خۆشبكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌خشینی دیاری به‌یه‌كتر جوانترین دیارده‌یه. له‌باره‌ی ئه‌وجۆره دیاریانه‌ی كه خانمان دڵیان خۆشده‌بێت پزیشكان ئاماژه به‌م لیسته ده‌ده‌ن: (ئێكسسوارات و ئاڵتون، چه‌پكه گوڵ، به‌خشینی كاتێكی رۆمانسی، شیرینی، گه‌شت). خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure