21/1/2020 12:11 PM

مێژوو-شۆڕشی فلیپین

 شۆڕشی "فلیپین" کە بەناوی شەڕی "تاگالۆک لەگەڵ ئیسپانیا" ناسراوە شۆڕشێک بوو کە بەکێشە و ململانێ لەنێوان خەڵک و شۆڕشگێڕانی "فلیپین" و دواتر ململانێ لەگەڵ حکومەتی "ئیسپانیا" – کە بریتی بوو لە خودی حکومتی "ئیسپانیا" و هەروەها ناوچە داگیرکراوەکانی "ئیسپانیا" لەخاوەنی هێز بوون لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی "ئیسپانیا"- درێژەی پێدرا.
شۆڕشی "فلیپین" لەساڵی 1896ـدا دەستی پێکرد واتە ئەو کاتەی کە کاربەدەستانی "ئیسپانیا" توانییان لە هەبوونی "کاتیپۆنان" کە رێکخراوەیەکی شاراوەی دژە داگیرکاری بوو ئاگاداربنەوە. رێکخراوەی "کاتیپۆنان" کە لە لایەن "ئاندرێ بۆنیفاکیۆ"ـوە رێبەری ئەکرا لە ماوەیەکی کەم‌دا توانی کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر جەماوەر دابنێت. لەماوەی کۆ بوونەوەی "کالووکان"ـدا رێبەرانی "کاتیپۆنان" توانیان خۆیان بە رێکخراوە بکەن و رواڵەتی حکومەتێکی شۆڕشگێڕانە بگرن و ناوی ئەم حکومەتەشیان نا "هارینگ بایان کاتاگالۆگان" و بە شێوەیەکی ئاشکرا بانگەوازی چەکدار بوونی گشتییان کرد. "بۆنیفاکیۆ" بڕیاری دا کە هێرش بکرێتە سەر شاری "مانیلا" کە پایتەخت بوو. ئەم هێرشە تێکشکا، بەڵام پارێزگاکانی دەوروبەری ئەم پارێزگایە دەسیان کرد بە شۆڕش. بۆ وێنە لە یەکێک لەم پارێزگایانە کە ناوی "کاڤیت" بوو جەماوەری خەڵک بە رێبەری "ماریانۆ ئالڤارێز" و " ئیمیلیۆ ئاگیۆنالدۆ" توانییان سەرکەوتن دەست بهێنن. شەڕێک کە لەنێوان جەماوەری شۆڕشگێڕ‌دا بۆ دەسەڵاتداری دەستی پێکرد بووە هۆی کوژرانی "بۆنیفاکیۆ" لە ساڵی 1897ـدا پاش ئەو رێبەرایەتی ئەم بزاڤە کەوتە دەست "ئاگیۆنالدۆ"ـوە کە بووە بەرپرسی حکومەتی تازە پێکهاتووی شۆڕشگێڕان.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved