رێكاره‌كانی سیستمی نوێی كاری ته‌كسی به‌رده‌وامه‌و له ئێستادا وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌رێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی رێكاره ئه‌منی و ته‌كنیكییه‌كانه. سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و به‌ڵگه‌و تاوانی پارێزگاكان سه‌رقاڵی دروستكردنی فۆڕمن بۆ شۆفێرانی ته‌كسی و له‌رێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه رێكاره ئه‌منی و ته‌كنیكییه‌كان ته‌واو ده‌كرێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاری ته‌كسی رێكده‌خرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی 83 هه‌زار ته‌كسی له كوردستاندا كارده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌یش هه‌ر 50 كه‌سێك ته‌كسییه‌كیان به‌رده‌كه‌وێت. وتیشی: ژماره‌یه‌ك له‌و ته‌كسییانه گه‌ڕۆكن و له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه تۆمارنه‌كراون، ژماره‌یه‌كی تریشیان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری حكومییه‌وه كاریان پێده‌كرێت، ئه‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغی و ئاڵۆزی بۆ پیشه‌كه‌و شاره‌كانیش دروستكردووه، به‌پێی رێنماییه‌كانی سیستمه نوێیه‌كه‌ش، ژماره‌ی ته‌كسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌كرێنه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure